Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 2 DEC 2025 04:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: لە خوای گەورە داواکارم رۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.

پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.

لە خوای گەورە داواکارم رۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

٣٠ـی رەمەزانی ١٤٤٢ـی کۆچی

١٢ـی ئایاری ٢٠٢١ـی زایینی




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (حاجی ساڵح خەیلانی) دەکات

MONDAY, 01 DECEMBER 2025 22:12:00

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی ساڵح عەزیز خەیلانی)، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پارێزگاری ھەولێر: به‌م سیناریۆیانە خەڵکی کوردستان ڕاستییەکان لەبیر ناکەن

MONDAY, 01 DECEMBER 2025 20:12:00

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر گەیشتە گوندی لاجان و ڕایگەیاند کە ھەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی خەڵک بۆ سەر ماڵ و حاڵیان بەردەوامن و دڵنیایشیدا کە دەستی ئاژاوەگێڕان کورت دەکەنەوە.

 
ڕاگەیەنراوێك لە لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

MONDAY, 01 DECEMBER 2025 20:12:46

ھەولێر-KDP.info- لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی بەیاننامەیەكدا وەڵامی چەواشەكارییەكانی مەڵبەندی سێی یەكێتی دەداتەوە و دەڵێت "بەرد مەگرنە ماڵی کەس، چونکە ماڵتان لە شووشەیە".

 
فازڵ میرانی: بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەبێت نەوەی نوێ پشوودرێژ بن

MONDAY, 01 DECEMBER 2025 18:12:11

ھەولێر-KDP. info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو ئەمانەتەی لە پێشینانمان وەرگرت، دەیدەینە دەست نەوەی نوێ بۆ ئەوەی خەونی دەوڵەت بەدیبهێنن. 

 
پیاوماقووڵانی گوندی لاجان: ڕێگە بەوە نادەین ناوچەکەمان بۆ ئاژاوەنانەوە بەکار بهێنرێت

MONDAY, 01 DECEMBER 2025 18:12:25

ھەولێر-KDP.info- ڕیش سپی و پیاوماقووڵانی گوندی لاجان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامێکی یەکلاکەرەوەیان بڵاو کردەوە و تێیدا جەختیان لەسەر کۆتاییهێنان بە تەواوی گرژییەکان کردەوە، هاوکات هۆشدارییەکی توندیان دایە هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵی دروستکردنی کەلێن لەنێو عەشیرەتی هەرکیدا بدات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact