Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: لە خوای گەورە داواکارم رۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.

پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.

لە خوای گەورە داواکارم رۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

٣٠ـی رەمەزانی ١٤٤٢ـی کۆچی

١٢ـی ئایاری ٢٠٢١ـی زایینی