هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی راگه‌یاند، كه پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزانی له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی هه‌ولێر، كوشتووه.
	ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:
	رێکه‌وتی ٢٠١٩/١٠/٣ له نزیک گوندی (پیرڕه‌ش)ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشمانه‌وه دۆزراونه‌وه که به گوللـه کوژرابوون.
	دوای لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی "به‌ڵگه‌ی تاوان" له‌لایه‌ن تیمه تایبه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا تاوانباره‌که ده‌ستیشان بکرێت و  له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیر بکرێت.
	به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان و دانپێدانانی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (ف . ک . ر) ئێواره‌ی ٢٠١٩/١٠/٢ هه‌ستاوه به کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که پێکهاتوون له باوک و دایکێک و سێ له منداڵه‌کانیان، که ئه‌م خێزانه کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون.
	تاوانبار (ف . ک . ر) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که به‌ناوی (بسام حسین رسول)ی به گوللـه کوشتووه، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سولین محمد نزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن ١١ساڵ، روشکا ٧ساڵ و محمد ٥ساڵ).
	لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه به‌رده‌وامه و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
	 
	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
	٢٠١٩/١٠/٤