هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر
4/16/2026 4:29:29 PM
ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.
عهبدولڕحمان سدیق: حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهكردار كاری بۆ ژینگه كردووه
4/16/2026 3:37:31 PM
ههولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه له ئهنجوومهنی وهزیران دهڵێت "له ههرێمی كوردستان تهنیا ڕۆژی ژینگهی كوردستان نیه، بهڵكو حكوومهتی ههرێمی كوردستان به كردار كاری كردووه بۆ ئهوهی ههموو ڕۆژهكانی ساڵ ببنه ڕۆژی ژینگه."
ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە
4/16/2026 2:02:56 PM
هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین
4/16/2026 11:15:00 AM
کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی
4/16/2026 10:10:00 AM
ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆک بارزانی، لە ٣٩مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێکی تری لە دژی گەلی کورد ئەنجام دا کە بریتی بوو لە کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی.
پەیامی سەرۆکی حکوومەت لە ٣٩یەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان
4/16/2026 10:05:00 AM
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ٣٩یەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەھیدان، جەختی لەوە کردەوە کە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە.
پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له ساڵیادى کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا
4/16/2026 10:00:00 AM
ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یادی (٣٩) ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەکەینەوە. ئەو تاوانە گەورەیەی ساڵی ١٩٨٧ کە ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجامی دا، سەرەتا و دەستپێکی زنجیرەیەک تاوانی دڕندانەی کیمیابارانکردنی خەڵکی سڤیل و خاک و سروشتی جوانی کوردستان بوو.
پەیامی لقی ٢٤ لە ٣٩ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان
4/15/2026 8:41:19 PM
شەقڵاوە-KDP.info- لقی ٢٤ـی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ٣٩ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی دۆڵی خۆشناوەتی و بالیسان و شێخ وەساناندا ڕایدەگەیەنێت، کیمیابارانکردنی ئەم ناوچەیە گەورەترین تاوانی مرۆڤایەتی بوو و جەختیش دەکاتەوە کە ئەرکی حکوومەتی فیدراڵە قەرەبووی ماددی و مەعنەویی قوربانییان بکاتەوە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە و پرۆسەی سیاسی تاوتوێ دەکەن
4/15/2026 7:49:43 PM
ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشهممه 2026/4/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بهڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
فراکسیۆنی پارتی هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند
4/15/2026 7:48:49 PM
کەرکووک-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بایکۆتی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی راگەیاند و جەختی کردەوە کە ئامادە نین ببنە بەشێک لە هیچ ڕێککەوتنێک کە لە دەرەوەی ئیرادەی راستەقینەی خەڵکی کەرکووک و لە "ژوورە تاریکەکاندا" ئەنجام درابێت.