Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 OCT 2024 06:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لقی شه‌شی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی دكتۆر سلێمان ده‌كات
| KDP.info


به‌ داخ و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ (سه‌عید چیرۆکایا) ناسراو به‌ (دکتۆر سلێمان)مان پێگه‌یشت، كه‌ به‌ هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ کاتی ئه‌رکی شه‌رفمه‌ندانه‌ی كه‌ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مین بوو، ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی شاری کۆبله‌نز- ئه‌ڵمانیا گیانی پاكی سپارد.

پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌ هه‌رله‌ یه‌که‌م ڕۆژی په‌لاماری داعشه‌وه‌ بۆ سه‌ر کوردستان، په‌یوه‌ندی کردووه‌ به‌ ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه‌ و وه‌ک خۆبه‌خش کاری پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مین و ئۆتۆمۆبیلی بۆمبڕێژکراوی كردووه‌. له‌ سه‌ره‌تاوه‌ یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازیی کاریگه‌ری پێک هێنا و، ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌بوو له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له‌ ده‌ستی داعش.
لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یێنین كه‌ له‌ده‌ستدانی دکتۆر سلێمان، له‌ده‌ستدانی قاره‌مانێکی تره‌ له‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان، كه‌ به‌ ده‌ست و باز و خوێنی ئه‌و و شه‌هیدانی شه‌ڕی تیرۆر بوو  دیواری ڕه‌شی داعش تێک شكا.
به‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و خزمان و هاوڕێبازانی راده‌گه‌یێنین كه‌ هاوبه‌ش و هاوخه‌می ئه‌م كۆسته‌تانین. له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواکارین به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان
بژی پێشمەرگە

لقی شه‌شی ئه‌ورووپا
پارتی دیموکراتی کوردستان
30. 10 . 2016




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عصمت محەممەد حەسەن) دەکات

SATURDAY, 05 OCTOBER 2024 22:10:36

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عصمت محەممەد حەسەن) دەکات.

 
مەسروور بارزانی بە بۆنەی جەژنی جەمایێ پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات

SATURDAY, 05 OCTOBER 2024 21:10:37

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی جەمایێ پەیامێک ئاراستەی ئێزدییەکان دەکات و دەڵێت: "پیرۆزبایی لە خوشک و برا ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان، هەروەها بابەشێخ و ئەنجوومەنی ڕۆحانی دەکەم، هیوادارم جەژنێکی خێر و خۆشی بێت بۆیان".

 
جه‌مال مورتكه‌: پارتی به‌كه‌س ناسڕێته‌وه‌

SATURDAY, 05 OCTOBER 2024 20:10:25

هه‌ولێر‌ -kdp.info- فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار ده‌بینرێت، به‌ڵام ده‌بێت كورد هۆشیاربێت و پارتیش به‌كه‌س ناسڕێته‌وه‌. 

 
پەیاما پیرۆزباھیا سەرۆک بارزانی بۆ جەژنا جەمایێ یا خوشک و برایێن ئێزدی

SATURDAY, 05 OCTOBER 2024 20:10:01

بهەلكەفتا هاتنا جەژنا (جەمایێ) یا خوشك و برایێن ئێزدی پیرۆزباهیێ ل میرێ ئێزدیان و بابا شێخ و جڤاتا ڕۆحانی و تەڤایا خوشك و برایێن ئێزدی ل كوردستانێ و هەموو جیهانێ دكەم.

 
ھێمن ھەورامی : پارتی لەم ھەڵبژاردنەش براوەی یەکەم دەبێت

SATURDAY, 05 OCTOBER 2024 20:10:18

ھەولێر -KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەش دوو سێ ھێندەی لایەنەکانی دیکە کورسی دێنێت و کابینەی دەیەمیش بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی پێکدێنێت، بۆیە داوا لە لایەنەکانی دیکە دەکەین ھێندە سنور نەبەزێنن دواتر ڕوویان ھەبێت بێنە لای پارتی  بەشداری لە حکوومەت بکەن. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact