Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 06:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پسپۆڕێكی یاسای نێودەوڵەتی بۆ KDP: داھاتوویەکی پڕشنگدار چاوەڕێی ھەرێمی کوردستان دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پسپۆڕێکی یاسای نێودەوڵەتی پێی وایە کە شێوازی پێشوازی‌ سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکاندا ئیعترافێکی زمنیە بە ھەرێمی کوردستان کە ھاوشێوەی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ئەمە داھاتوویەکی پڕشنگدار بۆ ھەرێمی کوردستان دیار دەخات.

دکتۆر شاری نانەکەلی، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتی، سەبارەت بە بەشداری و بانگھێشتکردنی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کۆنگرەی میونشن، یەکێکە لەو کۆنگرە گرنگ و ھەستیارانەی کە ساڵانە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەبەسترێت بە بەشداری زۆرینەی وڵاتە زلھێزەکان و سەرکردەکانی جیھان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئاسایشی جیھان و بەھێزکردنی ھەماھەنگی لە نێوان وڵاتان بۆ دیاریکردنی چارەسەری دیبلۆماسی ئەو پێشھاتانەی دێنە پێشەوە لەسەر ئاستی جیھان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

نانەکەلی دەڵێ‌: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی وەک سەرکردەیەکی جیھانی بەشدارە لەم کۆنگرەیە، ھەرچەندە کە ھەرێمی کوردستان دەوڵەت نییە،‌ بەڵام وەک کیانێکی نا دەوڵەتی کاریگەری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەگشتی و پێشنیازکردنی ڕێگە چارەسەری ئاشتیانە لەنێوان ھێزە سیاسیەکانی سووریا و تورکیا و عێراق بەتایبەتی ڕۆڵێکی بەھاداری ھەبووە. ھەر بۆیە ئەو پێشوازیە دیبلۆماسیەو ئەم ھەڵسوکەوتەی وڵاتان لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کرا، دانپێدانانێکی زمنیە کە ھەرێم حیسابی دەوڵەتی بۆ دەکرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

سەبارەت بە بەشداری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم مەسروور بارزانی لە کۆنگرەی لووتکەی حکوومەتەکان لە ئیمارات، شارا نانەکەلی گوتی: جێگای ئاماژەپێکردنە بەشداری بەڕێز مەسروور بارزانی وەک سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەکۆی جیھانی حکوومەتەکان کە ساڵانە لەلایەن وڵاتی ئیماراتی عەرەبی دەبەسترێت، بە بەشداری سەرۆکی حکوومەتی دەوڵەتان و سەرکردە جیھانییەکان بە مەبەستی گەنگەشەکردنی پرسە جیھانیەکانی تایبەت بە پتەوکردنی ھەماھەنگی سیاسی و دیبلۆماسی داھاتووی حکوومەتەکان لە گشت ئاستە جیاوازەکاندا خۆی لە خۆیدا ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم وەک سەرۆکی حکوومەتی دەوڵەتێک مامەڵەی لەگەڵ کراوە نەوەک وەک سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی ناو دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ، بەڵگەش ئەوەیە کە بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی دیبلۆماسی و عورفی نێودەوڵەتی و دانیشتن و کۆبوونەوەکانی بەڕێزیان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتەکان و سەرکردەکانی وڵاتانی جیھان لە ئاستی سەرۆکی حکوومەت بووە.

ناوبراو ڕاستیەکی حاشا ھەڵنەگر باس دەکات و دەڵێت: ھەڵسوکەوتکردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ ھەرێم بەم شێوەیە، ئاسۆی دوا ڕۆژێکی پڕشنگدار دەبەخشێت بە پێگەی ھەرێم لە داھاتوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کاریزمایی و سیاسەتی جەنابی سەرۆک بارزانی.

سەلاح جەلال




دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو: گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:04

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه‌.

 
یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:27

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

 
جێگری پارێزگاری دھۆک باسی کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ دەکات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 15:12:08

دھۆک -KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەربارەی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە سەری ساڵ لە دھۆک گوتی "ئەو جۆرە بازاڕانە سوودی زۆریان ھەیە بۆ ساخبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی خۆمان، بۆیە بەپێی وەرز و کاتەکان فستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت دەکرێنەوە."

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact