هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "یاداشتێك له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا واژوو كراوه بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌می زه‌یتوون و زه‌یتی زه‌یتوون، ده‌مانه‌وێ زه‌یتی زه‌یتوونی هه‌رێمی كوردستان ببێته بڕاند."
كه‌ریم سلێمان، بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ڕۆژانی 11 و 12ی شوبات له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا كۆڕبه‌ندێكی ئابووری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ده‌سته‌ی وه‌ربه‌رهێنان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رۆكی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان تێیدا به‌شداربوون، له‌و كۆڕبه‌نده‌دا دوو یاداشتی لێك تێگه‌یشتن واژوو كران."
بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو گوتیشی "خۆم یه‌كێك له‌و یاداشتانه‌م به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی (سیامین باری) واژوو كرد، ئه‌و پەیمانگایە تایبه‌تمه‌نده به بواری زه‌یتوون و پێشخستنی بواری زه‌یتوون و زه‌یتی زه‌یتوون، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كار ده‌كات و وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له‌و په‌یمانگه‌یه ئه‌ندامن."
كه‌ریم سلێمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به‌خشینی ئه‌و یاداشته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا پێشكه‌ش كراوه به 850 هه‌زار یۆرۆ، به‌پێی ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه ئه‌و په‌یمانگه‌یه ڕووپێوێك بۆ زه‌وی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كام ناوچه بۆ به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتوون گونجاوە، هه‌روه‌ها خولی ڕاهێنان بۆ فه‌رمانبه‌ران و جووتیاران ده‌كرێته‌وه. خاڵێكی دیكه‌ی یاداشته‌كه په‌یوه‌سته به گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كه‌رته، كاتێك زه‌یتی زه‌یتوون به‌رهه‌م دێت له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئەوەی بكرێته بڕاند و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به بازاڕ بكرێت، هه‌تا زه‌یتی زه‌یتوونی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت."
قائید میرۆ