ھەولێر-KDP.info- محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکات، دەستبەجێ کار لەسەر ئەم هەموارکردنە بکەن، بە مەبەستی وەبەرهێنانی سامانە سروشتیەکان بەتایبەت سامانی نەوت.
یەکشەممە 2ـی شوباتی 2025، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکات، دەستبەجێ کار لەسەر ئەم هەموارکردنە بکەن، بە مەبەستی وەبەرهێنانی سامانە سروشتیەکان بەتایبەت سامانی نەوت، دەشڵێت، با ئەم سامانە ببێتە هۆکارێک بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیری و وەک هاندەرێک بۆ زیاتر جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی گەلی عێراق.
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق گوتی، "سەرۆک وەزیران ستایشی هەنگاوە پڕ لە بەرپرسیارەییەتیەکانی پەرلەمان دەکات بە دەنگدان لەسەر هەموواری یاسای بوودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023،2024،2025 و یاسای ژمارە13ـی ساڵی 2023، بەپێی ئەو دەقەی کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نێردرابوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەکات بەرامبەر تێگەیشتنیان و پشتگیریان لە لە تێڕوانینی حکوومەت، دەڵێت، "ئەو هەمووارە ڕەنگدانەوەی لەسەر هەماهەنگی نێوان حکوومەت و پەرلەمان دەکاتەوە بۆ بەردەوامیی کاری هاوبەش لەپێناو بەردەوامیدان بە کاروانی ئاوەدانی و گەشەپێدان.
ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەن هەمواری یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023 - و 2024 - و 2025 پەسند كرا.