Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 FEB 2026 15:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عێراق و ئەمه‌ریکا كاراكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجییان تاوتوێ کرد
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا، كاراكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیجی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 05-01-2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وەی عێراق‌ له‌گه‌ڵ ئه‌لیزابێس كینیدی ترۆدۆ، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا کۆ بووەوە. 

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئەمه‌ریکا سەبارەت بە کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی، بۆ دۆستایه‌تی و هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ کران. 

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆکان، تایبەت بووە بە پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و گرنگی به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وڵات له‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌تایبه‌تی له ‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 13:02:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە ئیبراھیم نفاع باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەبدولقادری برایان دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەھێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان.

 
ڕۆژ نوری شاوەیس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 10:02:35

فازڵ میرانی

 
دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌ لوتكه‌دا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 22:02:45

دکتۆر عرفان عه‌زیز

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact