Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 OCT 2024 13:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

١٦ی ئاب یادێك پڕ له‌شكۆ
| KDP.info


فازڵ عومه‌ر

‎١٦ی ئاب ڕۆژی له‌دایكبوونی ڕابه‌رێكه‌، كه‌ له‌ئێستادا تاكه‌ مه‌رجه‌ع و هیوا و هێزی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی، یادی دامه‌زراندنی پارتێكه‌ خاوه‌ن ڕابردووی پڕ شكۆ و مێژووی پڕ له‌ شانازیی و سه‌روه‌رییه‌، خاوه‌ن ئێستایی خۆنه‌چه‌ماندن و  روئیا و ستراتیژه‌ بۆ ئاینده‌یی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، خۆبه‌خش و قوربانیده‌ر و خاوه‌ن هه‌زاران شه‌هیده‌ له‌ پێناوی دۆزی ڕه‌وا و پاراستنی خاكی پیرۆزی كورستان و شكۆی تاكی كورد.

ئه‌مڕۆژه‌ رۆژێكی دیرۆكییه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزدا شیاوی یادكردنه‌وه‌ و به‌رز ڕاگرتنه‌ له‌كاتێكدا یادی ئه‌مڕۆژه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌  ٧٨ ساڵ، به‌سه‌ر دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترین و پڕ جه‌ماوه‌ریترین پارتی سیاسی و له‌ دایكبوونی رابه‌ره‌كه‌یدا تێده‌په‌ڕێت، خه‌بات و قوربانیدان و سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كن كه‌ مرۆڤ شانازیی ده‌كات ئینتمایی بۆ ئاوها پارتێك و ڕابه‌ره‌كه‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵیدا خه‌بات بكات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ ڕه‌وایانه‌ی له‌ پێناویدا دامه‌زراوه‌.

‎گرنگه‌ هه‌موولایه‌ك ئه‌و ڕاستیه‌ بزانن ٧٨ ساڵه‌ ئه‌م پارته‌ به‌پێوه‌ وه‌ستاوه‌ درێژه‌ پێده‌ری ڕێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی بارزانی نه‌مره‌ و هیچ هێز و بارودۆخێك نه‌یتوانیووه‌ بیچه‌مێنێت، زیاتر له‌وه‌ هه‌ر موئامه‌ره‌یه‌ك دژی ده‌كرێت به‌هێز و به‌هێزتری ده‌كات، ئاسان نیه‌ و به‌ڵكو له‌ ئه‌سته‌م نزیكه‌ له‌ناو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ ئیقلیمی و ناوخۆییه‌دا  ڕۆژبه‌ڕۆژ گه‌شه‌ ده‌كات و تادێت ئه‌و ڕاستیه‌ زیاتر روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م پارته‌ تاكه‌ نوێنه‌ر و ناسنامه‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی.

‎له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پیلانه‌ی دوژمنان و ناحه‌زانی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌رهه‌ق به‌م پارته‌ی ده‌كه‌ن بۆ له‌حزه‌یه‌كیش سازشی له‌سه‌ر بستێك خاكی كوردستان نه‌كردووه‌ و پێداگری ده‌كات له‌م پێناوه‌دا.

‎ئه‌م پارته‌ و خه‌باتی ڕه‌وایی وایكردووه‌ پێگه‌ی له‌چوارچێوه‌یی حیزبێكی لۆكاڵیدا نه‌مێنێته‌وه‌، پێگه‌ی ئیقلمی و ته‌واجودی له‌ مه‌حفه‌لی نێوده‌وڵه‌تیدا پێبه‌خشیووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆزی كورد یه‌كسانه‌ به‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارتی و ڕابه‌ر و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی.

‎ئه‌م پارته‌ و ڕابه‌ر و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی له‌سۆنگه‌ی ئه‌و بڕوایه‌یی كه‌ ئه‌ركی پاراستنی كوردستان و دۆز و ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌ ئه‌ستۆی ئه‌واندایه‌، هه‌میشه‌ زه‌مینه‌سازییان كردووه‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان و لێبورده‌بووه‌ و زۆرجار له‌ پێناو سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ته‌نازولی له‌حه‌قی خۆیی كردووه‌ بۆ ئه‌وانی دی، ده‌رفه‌تی به‌شداری بۆ ته‌واوی پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌ و ئاین و ئاینزاكانی تر ره‌خساندووه‌ هه‌میشه‌ له‌و پێناوه‌دا تێكۆشاوه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك تابلۆیه‌كی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ نیشانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بدات و بكات به‌پێوه‌رێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ئیقلمی و نێوده‌وڵه‌تی.

‎له‌ ئێستادا كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چین، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاڵه‌نگارییانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ئه‌م پارته‌ به‌و په‌ڕی بڕوا و متمانه‌ به‌خۆیی و لایه‌نگره‌كانی پشتبه‌ست به‌ به‌ڵێنی ڕابه‌ره‌كه‌ی كه‌ له‌به‌هاری ١٩٩١ له‌وتارێكدا پێشكه‌شی خه‌ڵكی راپه‌ڕیووی كوردستانی كرد، له‌ پێناو دیموكراسی به‌شداری راسته‌وخۆیی هاووڵاتیان له‌دیاریكردنی نوێنه‌ری دڵخوازی خۆیان، ئاماده‌كاری ده‌كات و دڵنیایه‌ و هیچ گومانی له‌وه‌ نیه‌ كه‌ وه‌ك پارتی ژماره‌یه‌ك له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه‌، تێده‌كۆشێت له‌پێناو دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئاینده‌یه‌كی نوێ له‌ پێناو پارێزگاری له‌كیانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی و پارێزگاریكردن له‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان.

‎به‌م دروشمه‌وه‌ یادی ئه‌م رۆژه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌م رێبازه‌ له‌بیر ناكه‌ین په‌یمانه‌، رێی بارزانی و كوردستان یان نه‌مانه‌ به‌رز و پیرۆز بێت ئه‌م یاده‌، ته‌مه‌نی درێژ بۆ ڕابه‌رمان سه‌رۆك بارزانی و له‌پێشه‌نگدا بمێنێته‌وه‌ پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان.

 




دوایین هەواڵەکان

شیرین فوئاد مەعسووم بۆ KDP: پارتی حزبی خزمەتکردنە نەک خۆنمایشکردن

SUNDAY, 06 OCTOBER 2024 12:10:49

ھەولێر-KDP.info- کەسایەتیی دیاری سیاسیی کوردستان شیرین فوئاد مەعسووم دەڵێت، ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان، گرنگە بۆ نوێبوونەوەی شەرعیەتدان بە دەسەڵاتی یاسادانان و پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆیە پارتی لە ھەموو لایەنەکان زیاتر ھەست بە بەرپرسیارەتی دەکات و دەیەوێت ھەڵبژاردن بکرێت، ھەر بۆیە پارتی لە ژێر رێنمایی سەرۆک بارزانی بانگەشەیەکی ئارامی دەست پێکردووە، چونکە ئامانجی پارتی خزمەتکردنە و قوربانیی زۆری داوە و ئامادەشە قوربانیی زیاتر بۆ گەل و وڵاتەکەی بدات.

 
کاتژمێر 4ی ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

SUNDAY, 06 OCTOBER 2024 11:10:41

ھەولێر-KDP.info- به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی  لە  هەولێر  بەرێوەدەچێت.

 
کاتژمێر 12 كۆبوونەوەكەی مه‌سروور بارزانی لە دهۆک دەست پێدەكات

SUNDAY, 06 OCTOBER 2024 11:10:01

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 10/6، کاتژمێر 12ی نیوەرۆ  مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ لە دهۆک کۆدەبێتەوە.

 
بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت 14 یاریگەی وەرزشی نۆژەن دەکرێنەوە

SUNDAY, 06 OCTOBER 2024 10:10:47

ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 14 یاریگەی تۆپی پێ بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار، نۆژەن دەکرێنەوە.

 
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جەژنی جەما

SUNDAY, 06 OCTOBER 2024 09:10:33

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یامێكدا جه‌ژنى جه‌ماى له‌ خوشك و برایانى ئێزدى پیرۆز كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact