Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 07:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فوئاد حوسێن: ھەر جەنگێک لە ناوچەکە کاریگەری لەسەر ئارامیی جیھان ھەیە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی عێراق، ھۆشداریی ئەگەری جەنگێکی نوێ لە ناوچەکە دەدات و دەڵێت: ئەگەر جەنگ لە ناوچەکە ڕووبدات، بەمانای ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە بوونی نامێنێت، ئەوەش کاریگەریی لەسەر ئارامی و ئاسایشی جیھان دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، ٣ی ئابی ٢٠٢٤، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: زۆرینەی نەوەکانی عێراق، بەدەست جەنگەوە ناڵاندوویانە، ئێمە دژی ھەموو جەنگێک دەوەستینەوە، چونکە ھەڕەشەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دێنە پێشەوە و بەرەو جەنگ دەچن.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر جەنگ لە ناوچەکە ڕووبدات، بەمانای وایە ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە نامێنێت، ئەوەش کاریگەری لەسەر ئارامی و ئاسایشی جیھان دروست دەکات، چونکە ناوچەکە پڕ مەترسییە و لە ژێر ئاگردایە.

وەزیری دەرەوەی عێراق پێی وایە دەبێت ھەموو لایەک کار بۆ دوورخستنەوەی جەنگ بکەن و دەڵێت: حکوومەتی عێراق ھەوڵ بۆ ئەوە دەدات، ئاگری جەنگ دوور بخاتەوە، ناوچەکەش پێویستی بە ھەوڵی ھەمەلایەنە ھەیە کە ئەگەر جەنگ ڕوو بدات، زۆرینەی وڵاتان دەگرێتەوە.




دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو: گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:04

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه‌.

 
یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:27

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

 
جێگری پارێزگاری دھۆک باسی کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ دەکات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 15:12:08

دھۆک -KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەربارەی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە سەری ساڵ لە دھۆک گوتی "ئەو جۆرە بازاڕانە سوودی زۆریان ھەیە بۆ ساخبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی خۆمان، بۆیە بەپێی وەرز و کاتەکان فستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت دەکرێنەوە."

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact