Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 10 FEB 2025 04:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فازڵ میرانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە پیرمام، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە خالد ئەسەدی جێگری ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕێکخستنی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە دانیشتنەکەدا ھەڤاڵان، ھۆشیار زێباری و سیداد بارزانی و مەحموود محەممەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر کەمال کەرکووکی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون.
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وێرای بە گەرمی بە خێرھێنانی شاندی میوان تیشکی خستە سەر پەیوەندی دووقوڵی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕێکخستنی عێراق و بە پەیوەندی مێژووی وەسف کرد.

میرانی دووپاتی کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی ڕەسەنە و خاوەن ڕێکخستنی خۆرسکە و خاوەن مەرجەعە و بە واقعی ھەڵسوکەوت لەگەڵ ڕووداوەکان دەکات و پەند لە ڕابردوو وەردەگرێت و دەیخاتە خزمەتی ھەنگاوەکانی داھاتوو.

ھاوکات فازڵ میرانی جەختیشی کردەوە کە عێراقی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای (سازان، ھاوسەنگی و ھاوبەشی) بونیاتنراوەو ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر ئەمە ڕێککەوتن، بەڵام دەبینین ئێستا پاشەکەشە لەم بنەمایە دەکرێت و ئەمە لە خزمەتی پڕۆسەی سیاسی عێراقدا نابێت و دەبێت ھاوھەڵوێستی لایەنەکانی سیاسی بۆ خزمەتی باڵای عێراقی فیدڕاڵ بێت.

ھەروەھا میرانی دووپاتی کرد پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ دانانی حکوومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵ باشترین ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی ناردووەتە بەغدا بۆ ئەوەی حکوومەتێکی بەھێز و سەرکەوتوو دابمەزرێت و دەبێت لە ئێستاش دا پاڵپشتی لە حکوومەتی سودانی بکەین و یارمەتی دەربین بۆ چارەکردنی کێشەکان و پاراستنی ھاووڵاتیبوونی ھاووڵاتیان لە عێراقی فیدڕاڵ دا لە ئەرکی پێشینەمان دابێت.

ھەر لە کۆبوونەوەکەشدا فازڵ میرانی باسی لەوەکرد لە عێراق دەستوورێک ھەیە و ھەموو لایەنەکان ڕازی بوون لەسەری و پابەندبوون بەم دەستوورە و ئەرکە لەسەر ھەموو لایەنەکان و نابێت بە ئارەزوومەندانە بڕگەکانی دەستوور جێبەجێ بکرێت و ئەمە دەبێتە جێگای مەترسی لەسەر عێراقی فیدڕاڵ و لەبەر ئەوەی عێراق دەوڵەتێکی فرە نەتەوە و ئایین و ئایینزاکانە و ئەم دەستوورە پەیمانێکە لە نێوان گەلانی عێراقدا.

لەلای خۆیەوە (خالد ئەسەدی ) جێگری ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕێکخستنی عێراق بەناوی شاندی یاوەری سوپاسی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کرا و تەئکیدی کرد کە ڕێکخستنی پەیوەندییەکان و خزمەتکردنی ئەم پەیوەندییانە و بە پەرۆشەوە تەماشای بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان دەکەین لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

ھەروەھا جەختیشی کرد کە دەبێت لە ھەڵەکانی ڕابردوو پەند وەربگرین و لە ڕابردوو ھەموو لایەنەکان تووشی ھەڵەی سیاسی بوون و دەبێت ھەموومان ھاوکاری حکوومەتی سودانی بین و دەبێت ھەموومان کار بکەین بۆ کاراکردنی (ئەنجوومەنی فیدڕاڵ) بۆ چەسپاندنی دەوڵەت و ھەروەھا دەبێت پەیوەندییەکان لە نێوان عێراقی فیدڕاڵ و دەوڵەتەکان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دوو قۆڵی بێت.

دواتر خالد ئەسەدی داوای کرد ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوام بێت بۆ لێکنزیکبوونەوە و لە یەکتر تێگەیشتن و ھیوای خواست لە کاتێکی نزیکدا شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانیان بکەن لە بەغدا، ھاوکات لە کۆتاییدا ھیوایان خواست ھەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان بەردەوام لە پێشکەوتندا بن.
 




دوایین هەواڵەکان

کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:02

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ھاوسەر و منداڵی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر، لە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران دەبەخشرێن.

 
بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:03

ھەولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات و مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ ٢٧ وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە و تێیدا ٢٤٠ ھەزار ١١١ فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.

 
ئه‌مساڵ نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار نه‌مام لە هەولێر ده‌چێندرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 18:02:07

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر زیادی كردووه‌ و ده‌شڵێ، له‌ 14ی ئادار هه‌ڵمه‌تی فراوانی چاندنی نه‌مام به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

"لە دھۆک زیاتر لە چوار ھەزار و ٦٠٠ خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن"

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 17:02:26

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک رایگەیاند، "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤ھەزار و ٦٠٠خانووی زێدەڕۆ لە پارێزگای دھۆک تاپۆ دەکرێن کە ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری تاپۆکردنیان لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە."

 
راگەیێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 16:02:20

ھەولێر-KDP.info-  جەند رۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت. داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەل بەغدا لە هەولی چارەسەرکردنی بابەتە هەلواسراوەکانین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact