ھەولێر _KDP.info_ لەیادی ڕۆژی سەربەخۆیی کۆماری یونانستان، مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی لەڕێگای کۆنسوڵخانەی گشتی ئەو وڵاتەوە ئاراستەی گەل و حکوومەتی یونان کرد.
دەقی پەیامەکە:
لەگەڵ پیرۆزبایی گەرممان، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتن بۆ گەلی یۆنانی دۆست. لە کاتێکدا یادی ئەم ڕۆژە مەزنە دەکەینەوە، گرنگی و بەهێزی پەیوەندی مێژوویی و دەوڵەمەندی نێوان گەلی کورد و یۆنان بەبیر خۆمان دێنینەوە لەگەڵ ئومێدی بەردەوام بوونی.
لەم ساتەدا جەخت لە قووڵکردنەوەی ئەم پەیوەندییە درێژخایەنانە دەکەینە و کاری زیاتر دەکەین بۆ پەرەپێدان و هەماهەنگی زیاتری نێوانمان بە مەبەستی هاوکاری زیاتر بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان.
دووبارە بەناوی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و گەلی کوردستانەوە ئومێدی پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.