ھەڵەبجە-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی کوردستان-رادیۆی ھەڵەبجە لە بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی رادیۆیەکە دەکات.
دەقی پیرۆزباییەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی کوردستان-رادیۆی ھەڵەبجە
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی دەنگی کوردستان-رادیۆی ھەڵەبجە
بە بۆنەی (١٨) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی کوردستان-رادیۆی ھەڵەبجە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ھێژا و بیسەرانی ئازیزی رادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو ھەنگاوی باشتر بنێن و لەو دەڤەرە ئازیزەدا زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان بن.
دەنگی کوردستان-رادیۆی ھەڵەبجە، لەو ماوەی تەمەنی کارکردنیدا توانیویەتی ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێ و لە خزمەت پەیامەکەی و خواست و ویستی ھاووڵاتییان و, پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان دابێت.
لەو دەرفەتەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی دەنگی کوردستان-رادیۆی ھەڵەبجە دووپات دەکەینەوە.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان