Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 15 JUN 2024 13:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د.پەرویز ڕەحیم: سەردانی سەرۆکی حکوومەت لە چەندین ڕەھەندەوە گرینگە بۆ ھەرێمی کوردستان
| KDP.info


پسپۆرێکی ئاسایشی نەتەوەیی پێی وایە، سەردانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا لە چەند ڕەھەندێکەوە گرینگی خۆی ھەیە و دەڵێ: بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ھێرشی سەربازی و مووشەکی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و پرسی پاراستی ھەرێم لەم ھەڕەشانە و پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوت و پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و پەرەپێدانی ئابووری و  بەردەوامبوونی یارمەتی ھاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گرینگە. 

د.پەرویز ڕەحیم، پسپۆر لە ئاسایشی نەتەوەیی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بە شێوەیەکی گشتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکان و ھێنانە ئارای ھاوسەنگی نوێ لەڕێگەی ئەکتەرە سەروو ھەرێمایەتییەکان بە تایبەتی ئەمریکا دەتوانێت باڵانسی ھێز بگۆڕێت و وەکو ئەکتەرێکی کاریگەر لە چوارچێوەی عێراقدا بمێنێتەوە. بەم پێیەش ئەم سەردانە لەم چوارچێوەیەدا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.

ئەو پسپۆرەی ئاسایشی نەتەوەیی پێی وایە: ئەم سەردانە لە چەند ڕەھەندێکەوە گرنگی تایبەتی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە، لەلایەک لە کاتێکی ھەستیاردا ئەنجامدرا .. عێراق و ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆز و پڕ لە کێشە و ناسەقامگیردا تێدەپەرێت و گوشار و ھێرشە ڕاستەوخۆکان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بەرزبوونەتەوە، جگە لەمانەش، باس لە دەرچوونی ھێزەکانی ئەمریکا و کۆتاییھاتنی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و گۆڕینی ئەرکیان و چاوخشانەوەی بە سرووشتی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، وەکو ھاوبەشی سەرەکی ھەرێمی کوردستان ھاتۆتە ئاراوە، بۆیە ئەم سەردانەی بەڕێز مەسروور بارزانی لەو بارودۆخەی عێراق گوشارە سیاسیی و ئابوورییەکانی سەر ھەرێمی کوردستانی بەرز کردۆتەوە بۆ هەرێمی کوردستان زۆر پێویست و ستراتژییە، بەو پێیەی لە وتەکانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا چەمک و ڕوانگەی نوێ دەبیستین، وەکو مێژووی ھاوبەش و بەھای ھاوبەش و بەرژەوەندی ھاوبەش، بۆ ھەرێمی کوردستان لەم قۆناغەدا ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ھێرشی سەربازی و مووشەکی بۆسەر ھەرێمی کوردستان و پرسی پاراستی ھەرێم لەم ھەڕەشانە و پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوت و پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و پەرەپێدانی ئابووری و  بەردەوامبوونی یارمەتی ھاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە  گرنگی ئاسایشیی و باڵای ھەیە و ھەموو ئەمانەش لەم سەردانەدا تاوتوێ کراوە.

لەبارەی لێکەوتەکانی سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئەمریکا د.پەرویز ڕەحیم دەڵێ: لێکەوتەکانی ئەم سەردانە لە سیاسەتی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە دەریدەخات ئایا ھەرێمی کوردستان ھاوبەشی ئەمریکایە یاخود نا! بەم واتایە کە ئەگەر ئەمریکا ھەڵوێستی نەبێت ئەوە متمانەی ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانی لەدەست دەدات و نەیارەکانی لە عێراق و ناوچەکەدا زاڵ دەبن و بەرژەوەندی خودی ئەمریکا دەکەوێتە مەترسییەوە، ھەروەھا ئەم سەردانە و دووپاتکردنەوەی ھاوبەشی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە بەرزترین ئاستی دیپلۆماسی ئەمریکاوە، پەیامێکی ئاشکرا و ڕاستەوخۆیە بۆ نەیارەکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە.
لە ڕاستیشدا، سەردانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەشێکی بۆ گەیاندنی داواکاری و نیگەرانییەکانی ھەرێمی کوردستانە، کە ناکرێت ھەرێمی کوردستان خۆی بە ھاوپەیمانی ئەمریکا بزانێت بەڵام بە کردەوە ئەمریکا لە بەرامبەر پێشێلکارییە دەستووریەکان و گوشارەکانی بەغدا و ھێرشەکانی ئێران بێدەنگ بێت، چونکە بەشێکی زۆری ئەم گوشار و ھێرشانەی سەر ھەولێر، تێچووی ھاوبەشییە لەگەڵ ئەمریکا، ھەر بۆیە پێویست بوو ئەمە بە ڕوونی بۆ ئەمریکییەکان بگوازرێتەوە، پێدەچێت ئەمریکاش پەیامەکەی وەرگرتبێت و بۆ دڵنیایی ھەرێمی کوردستان و مانەوە و بەردەوامی ئەم ھاوبەشییە لە ئاستی جۆراوجۆر ھەنگاوی کرداری بنێت.

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ڕۆستەم کانی هەنجیرەیی) دەکات

FRIDAY, 14 JUNE 2024 23:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عوسمان حەمە کەریم کانی هەنجیرەیی) دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا دەکات

FRIDAY, 14 JUNE 2024 21:06:54

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 14ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا بە سەرۆکایەتیی دکتۆر سەلاح دەروێش سکرتێری پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا کرد.

 
باڵوێزی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە عێراق

FRIDAY, 14 JUNE 2024 16:06:16

ھوشیار سیوەیلی

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات

FRIDAY, 14 JUNE 2024 16:06:04

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 14ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد

FRIDAY, 14 JUNE 2024 15:06:24

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2024/6/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوه‌ری، كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact