Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 19 AUG 2026 14:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بە فەرمی بەشداری لە کۆربەندی ئاسایشی وارشۆ ٢٠٢٣ دا کرد
| KDP.info


پۆڵۆنیا-KDP.info- پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک تاکە دامەزراوەی کوردستان بە فەرمی بانگھێشتی کۆربەندی ئاسایشی وارشۆ کرا، لە کۆربەندەکەدا شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) چەندین دیدار و چاڵاکی گرنگی ئاستبەرز بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ دامەزراوە گرنگەکانی کۆماری پۆڵۆنیا و دیدار لەگەڵ شاندەکانی بیانی تردا ئەنجام دا.

بە نوێنەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ئەمیر جەرگیس، بەرپرسی دێسکی ئەورووپای پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) بەشداری لە (١٠)یەمین کۆربەندی ئاسایشی وارشۆ ٢٠٢٣ کرد کە لە ڕۆژانی نێوان ٣ و ٤ ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو.

لە کۆربەندەکەدا شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) چەندین دیدار و چالاکی گرنگی ئاستبەرز بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ دامەزراوە گرنگەکانی کۆماری پۆڵۆنیا و دیدار لەگەڵ شاندەکانی بیانی تردا ئەنجام دا و ئامادەی دیبەیت و پەنێلەکان و گفتۆگۆ و دیدارەکانی کەسایەتییە سیاسییەکانی پۆڵۆنی، ئەورووپی و جیھانی بوون و لە پەراوێزی کۆربەندەکەش دا چەندین دیداریان ئەنجام دا لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییەکانی ناسراوی پۆلۆنی و ئەورووپی بواری سیاسی، ستراتیژی، دیپلۆماسی و بەرگری و باڵیۆزی وڵاتان و شاندەکانی دامەزراوەکانی ھزری بۆ شیکردنەوەی دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان کە جێی بایەخی سیاسەتوانان و ناوەندە ھزری و ستراتیژیەکانی وڵاتان بوو کە لە کۆربەندەکە دا زیاتر لە (٢٢٠٠) میوان و شاند لە زیاتر لە (٧٠) وڵاتەوە بانگھێشتی ئەم کۆربەندە جیھانییە کرابوون.

ھاوکات لە کۆربەندەکە دا چەندین کەسایەتی ناسراو لە وەزیرانی پێشووی دەرەوە و وەزیرانی بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی ئێستا و پێشوو و سەرکردەکانی بواری سەربازی ناتۆ و باڵیۆزی وڵاتان لە وارشۆ و شاندی دەیان ڕێکخراوی جیھانی بواری سیاسی، دبپلۆماسی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پسپۆرانی بواری جەنگی و ئاسایش و ستراتیژی و شیکاری و سەنتەر و دەزگای ھزری بواری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و زانستی، ھەروەھا ئەندامانی پەرلەمان و سیاسەتوانانی ناسراوی پۆڵۆنی، ئەورووپی و جیھانی ھەبوون کە ھاوکات میدیای پۆڵۆنی و بیانی ھەرواھا ئامادەبوون بۆ گواستنەوەی دیدارەکانی (١٠)یەمین کۆربەندەی ئاسایشی وارشۆی ٢٠٢٣ لەسەر پرسە گەرمەکانی ئەورووپی و جیھانی.

لە (١٠)یەمین کۆڕبەندی ئاسایشی وارشۆ دا سیاسەتمەداران، دیپلۆماتکاران، و وەزیرانی کارووباری دەرەوەی پێشوو و ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگری و پسپۆرانی بواری ستراتیژی و شیکاری و دامەزراوە گرنگەکانی وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی و لەسەر ئاستی جیھانی لە وارشۆی پایتەخت کۆکردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە نێودەوڵەتییەکان و پەرەسەندنەکانی ئێستای ئەورووپی و جیھانی لە بواری ئاسایش و پێشکەوتنی دیموکراسی و شەڕ و بەرگری و ئاشتیدا.

ھەروەھا لە بەردەوامی مەترسییەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا لە کارنامەی سەرەکی کۆربەندی ئاسایشی وارشۆ مایەوە، کە زۆربەی پەیامەکان باسیان لە سەردەمی دوای جەنگ و بوژانەوە و بنیاتنانی ئاشتی و سەقامگیری بوون، بەڵام شەڕەکە تەنانەت لە کۆتاییش نزیک نەبووەتەوە و ھێشتا دیدێکی ڕوون بۆ ستراتیژی ھاوبەش بۆ کۆمەڵگەی جیھانی نییە.

لە کۆربەندەکە دا وەزیرانی بەرگری چەندین وڵات و سەرکردەکانی پلەبەرزی ناتۆ  باسی ستراتیژی ئاسایش و بەرگرییان کرد لە ئەورووپا و وەزیرانی بەرگری سوید و فینلەندا و چەند وڵاتێکی تری بالتیک ھەروەھا باسی ھەڕەشە و مەترسییەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکانیان کرد و دوای وەرگرتنی فینلەندا لە ناتۆ، ساڵی داھاتوو سوێد شانسی پەیوەستبوونی بە ھاوپەیمانی ناتۆ دەبێت و پشتگیرییان لە وەرگرتنی ئۆکرانیا لە ھاوپەیمانی ناتۆ و یەکێتی ئەورووپا دەکرد.

لە کۆربەندی ئاسایشی وارشۆی ٢٠٢٣ دا لە ڕێگەی  پەنێلەکانی سیاسی، دیپلۆماسی و بەرگرییەوە بە دوای چارەسەردا دەگەڕان بۆ ئاستەنگە ھاوبەشەکانی ترانز ئەتلانتیک، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ئاسایشی ئەوروپای ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا.

ساڵانە لە وارشۆی پایتەختی کۆماری پۆڵۆنیا گرنگترین ڕووداوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پرسە ھەنووکەییەکانی ئاسایشی ئەورووپا و جیھانی بەڕێوەدەچێت.

ئەم کۆربەندە جیھانییە وەک سەکۆیەکە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بۆچوونەکان لە بواری سیاسەتی ئاسایش لە نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی (ناتۆ) و یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ھاوبەشدا کاردەکات، بۆ ئەو پەیوەندییە بەھێزەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رابردوودا لەگەڵ دامەزراوەی ھزری کاتژمێر پۆواسکی پۆڵۆنیا دا بنیاد ناوە کە ڕێکخەری کۆربەندەکەیە  و ساڵانە لە کوردستانەوە شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د ک) وەک تاکە دامەزراوەی کوردستان بە فەرمی بانگھێشتی کۆربەندی ئاسایشی وارشۆ دەکرێت.

 




دوایین هەواڵەکان

سوپاسنامەی سكرتاریەتی سەرۆك بارزانی

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:22

هەولێر-KDP.info- سکرتاریەتی سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکی فەرمیدا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشتا ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی خەڵکی کوردستان، سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، و دیپلۆماتکارانی ناوخۆ و دەرەوە کرد کە لە ڕێگەی پەیام و پەیوەندییەکانیانەوە پیرۆزباییان ئاراستە کردبوو.

 
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی KDP.infoـوە ئامانج و قۆناغەکانی ڕیفۆرمی پۆلیس دەخاتە ڕوو

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:56

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ڕیفۆرمی پۆلیسی هەرێمی کوردستان تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە و بەردەوامیش دەبێت. بەگوێرەی وتەکانی بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکە، ئامانجی سەرەکی لەم پڕۆژەیە گۆڕینی کلتووری مامەڵەکردنی پۆلیس لەگەڵ هاووڵاتییان و بەنموونەییکردنی بنکەکانی پۆلیسە.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و تەواوی کارمەندانی ڕادیۆکە کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری سلێمانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا و ڕاسپاردەی پێویستی دان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتییان.

مالیکی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 19:08:45

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact