بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران لە ڕادیۆی بەردەڕەش.
بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ئێزگەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر پەیامی ڕاست و نیشتیمانیانەی خۆتان بگەیەنن.
هەر لەو دەرفەتەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕادیۆی بەردەڕەش دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠٢٣/٨/١٨