بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (جەمال شارباژێری)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناسراوی گەلەکەمان (جەمال شارباژێری) مان بیست.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و تەواوی ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (جەمال شارباژێڕی) یەکێکە لە شاعیرە ناسراوەکانی قۆناغی ئەدەبیی ڕوانگە و هەروەها کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆز بوو بۆ خاک و دۆزەکەی و، ڕۆڵێکی دیاری لە بزاڤی ئەدەبی و شیعری کوردیدا هەبووە.
لە خودای گەورە داواکارین سێبووریتان پێ ببەخشێت و، گیانی کۆچکردوویش بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆیەوە و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ـی٧ـی٢٠٢٣