Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 JUL 2025 02:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەکتەبی سیاسی: ماڵپەڕی KDP سەرچاوەیەکی گرنگی متمانەی خوێنەرە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (12)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایینامەیەکی بڵاو کردەوە. دەقی پیرۆزبایینامەکە:


بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و نووسەرانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info).

ئەمڕۆ (12) ساڵ بەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info) تێدەپەڕێ، ئەو کەناڵە گرنگەی شانبەشانی ئۆرگان و دامودەزگاکانی دیکەی راگەیاندنی پارتیمان رۆڵی شیاوی خۆی بینیوە لە بواری میدیای ئەلکترۆنیدا، هەروەها لەو تەمەنەی کارکردنیدا توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش بکات و بە پێی سیستەمێکی گونجاو و راستگۆیانە هەواڵ و پەیامی خۆی بە خوێنەرانی بگەیەنێت.

ماڵپەڕی فەرمیی (KDP) کە ئۆرگان و زمانحاڵی فەرمیی پارتیمانە، بە راستگۆیی و پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی، پێگەیەکی دیار و ناوەند و سەرچاوەیەکی گرنگی جێگای باوەڕی خوێنەرانیەتی، کە ئەمەش مایەی پێزانین و دەستخۆشییە، ئومێدەوارین کارنامەی داهاتووتان بە پلانێکی سەردەمی و گونجاوتر رەنگڕێژ بکەن بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە هەموو روویەکەوە.

بەو بۆنەیەوە و وێڕای گەرمترین پیرۆزباییمان لە ئێوەی بەڕێز و نووسەر و خوێنەرانی ماڵپەڕی فەرمی(KDP)، پشتیوانیی بەردەوامی خۆشمان بۆ ماڵپەڕەکەتان دووپات دەکەینەوە. هەر سەرکەوتوو بن. 

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ـی٢ـی٢٠٢٣




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ هەیە لەكاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق، بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:19

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:18

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای ھەڵەبجە کرد و ڕایگەیاند، "بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەزانم".

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact