Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 JUL 2025 03:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فازڵ میرانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا کرد
| KDP.info


هەلێر -KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا کرد، لە دانیشتنەکەیاندا، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ئاماژەی بەوە دا کە سەقامگیری و ئارامیی هەرێمی کوردستانیان بەلاوە گرنگە.

ئەمڕۆ ٢١ی ٢ی ٢٠٢٣، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا، ڕۆزی کەیڤ و شاندی یاوەری کرد.

لە دانیشتنێکدا وێڕای بەخێرهاتنی میوانیان، فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ڕۆزی کەیڤ کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی بەریتانیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەو ئومێدەی کە بتوانێت ڕۆڵی خۆی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا ببینێت و ئامادەیی پارتی دیموکراتی کوردستانی دەربڕی بۆ هەرجۆرە هاوکارییەک.

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، سوپاسی دەیڤید هەنت، کونسوڵی گشتیی پێشووی بەریتانیای کرد بە بۆنەی کارەکانییەوە.

دواتر دواین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون .

هەر لە دیدارەکەدا ڕۆزی کەیڤ سوپاسی مەکتەبی سیاسیی کرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی لێیان کراوە و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوە دا کە ''ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە.''

 




دوایین هەواڵەکان

جەخت لە گرینگی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک کرایەوە

TUESDAY, 01 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

 
ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact