به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌نووس كارزان سه‌باح هه‌ورامی، بریاره شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سیاده سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان به‌تایبه‌ت سه‌درییه‌کان کۆ ببنەوە و سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش زانیاری ده‌خاته ڕوو.
پرسی سه‌رۆککۆمار
جووڵه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌وه‌ش به ئامانجی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و سه‌رۆککۆماری عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیی كرد و له‌وێ باس له دواپێشهاته‌كانی عێراق كراوه، ئیستا گفتوگۆ له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه و وه‌ك باس ده‌كرێت ده‌ره‌نجامی گرنگیش هه‌یه.
لەم بارەیەوە د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا ئێمه له قۆناغی دانوساندنداین له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، گرفته‌که تا ئیستا له‌ناو ماڵی شیعه‌یه، بۆ ئێمه وه‌ك كوردستان گرنگه که به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت چی تێدا هه‌یه و ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆکوه‌زیران چی پێیه و چی بکرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان، تا ئیستا پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌ک کاندیدی هه‌یه، ئه‌ویش به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌ده، بۆ پۆستی سه‌رۆککۆمار".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئه‌و پۆسته هی کورده، نه‌ک لایه‌نێکی سیاسی، بۆیه ده‌بێت ڕێککه‌وتن و لێکگه‌یشتن هه‌بێت و ڕێككه‌وتنێك هه‌بێت بۆ به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت.
هاوكات د. به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "چاوەڕو‌انی موفاجه‌ئه ده‌كرێت له گفتوگۆكانی پارتی و یه‌كێتی و له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌بینرێن، گفتوگۆكان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی پێشكه‌وتوو، ئه‌گه‌ر ڕێكکه‌وتنیش سه‌دله‌سه‌د نه‌كرابێت، ئه‌وه نزیكین له ڕێككه‌وتن.
بارودۆخی عێراق و چوونی شاند
بڕیاره شاندێكی باڵا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌وێ و له حه‌نانه له‌گه‌ڵ لایه‌نی سه‌درییه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كۆبوونه‌وه بكه‌ن، له‌م بارەیەوه، ڤیان سه‌بری، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: به‌ڵێ هه‌وڵ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێک له پرۆسه‌ی سیاسی فه‌رامۆش نه‌کرێت، بۆیه ڕه‌نگه دوای چله‌ی ئیمام حوسێن شاندێک بڕواته به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان گفتوگۆ بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان، چونکه ئه‌گه‌ر گفتوگۆ بکرێت، لێکگه‌یشتنی زیاتر دروست ده‌بێت.
هاوكات، د. به‌شیر حه‌داد ده‌ڵێت: "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر پێویستی به پارتییه له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی و سیاده دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌رگایه‌ك بوو كرایه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یه‌كسه‌ر ده‌ستخۆشییان كرد له‌و هه‌ڵوێسته، رەنگە سه‌درییه‌كان نه‌رمی بنوێنن، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی پارتی و سیاده شاندێك دروست بكه‌ن بۆ گفتوگۆ لە حه‌نانه، دوای ئه‌وانیش شاندی چوارچێوه سه‌ردانی حه‌نانه بكه‌ن.
دۆخی عێراق به‌ره‌و كوێ
بارودۆخی عێراق باش نییه، حكوومه‌تی عێراق كاربه‌ڕێكه‌ره و توانای بڕیاری قورسی نییه، به‌شیر حه‌داد ئه‌وه ده‌خاته ڕوو: ده‌بێت ئه‌و بارودۆخه‌ی له عێراق هه‌یه كۆتایی پێ بهێنرێت و هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بنرێت، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره درێژه‌ی كیشاوه و له مێژووی عێراقدا ئاوا نه‌بووه كه حكوومه‌ت به‌و شێوه‌یه په‌كی بكه‌وێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، له نێوان ماڵی شیعه‌یه، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی سه‌در له په‌رله‌مان بارودۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز بووه، ئه‌و كاته‌ش وام گوت كه به كشانه‌وه‌ی سه‌در چه‌قبه‌ستووییی عێراق زیاتر ده‌بێت، ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له هه‌وڵی پێكهێنانی حكوومه‌تدایه، دوای ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانیی ساده و پارتی ئه‌و مه‌وقفه‌یان دیار خست كه (له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ن و ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت تا كاتی هه‌ڵبژاردن) ئه‌مه زیاتر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هان دا بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌ڵام ڕه‌وتی سه‌در بارودۆخه‌كه تاوتوێ ده‌كات و پێم وا نییه ده‌ستەو‌ستان دانیشن تا چوارچێوه حكوومه‌ت دروست بكات.
به‌شیر حه‌داد ده‌شڵێت: "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵی ناڕاسته‌وخۆی هه‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان و لێژنه‌یه‌كیان پێك هێناوه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌م گفتوگۆیانه سه‌ر بگرێت و قه‌ناعه‌ت به سه‌در بهینێت به‌شداری له حكوومه‌تی ئه‌وان بكه‌ن، یان كه‌سێك به‌ربژێر بكرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه سه‌در ڕه‌زامه‌ند بێت، ئه‌وه كاره‌كه سه‌ر ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شكست بهینێت له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌در، ئه‌و كاته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد و سوننه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌یتی شیاع سوودانی حكوومه‌ت دروست بكات.
د. ڤیان سه‌بری، زیاتر قسه ده‌كات بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی و گوتی: گفتوگۆکان ده‌بێت له ناوماڵی شیعه بێت، ئه‌وان ده‌بێت گرفته‌که یه‌کلا بکه‌نه‌وه، ڕاسته ئێستا خۆپێشاندان نییه، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه که کۆتایی به ده‌نگی ناڕازی هاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش بکرێت، گرفت نییه و وه‌ک پارتی لاریمان نییه، به مه‌رجێك ژینگه‌ی سیاسیی عێراق له‌بار بێت و لایه‌نه‌كان ڕازی بن به ده‌ره‌نجامه‌كان .
راشیگه‌یاند: دوای کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی و سیاده ڕێککه‌وتن کراوه که حکوومه‌تی نوێ دروست بکرێت، چونکه ئه‌م حکوومه‌ته حکوومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ره و ناتوانێت ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت به‌كار بهێنێت، ده‌سه‌ڵاته‌کانی سنوورداره به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵییش ئه‌م حكوومه‌ته ناتوانێت بڕیاری قورس بدات چونكه كاربه‌ڕێكه‌ره، به‌تایبه‌ت پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و پرسی په‌سه‌ندكردنی بودجه.
ڤیان سه‌بری، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: دوای چله‌ی ئیمام حوسێن په‌رله‌مانی عێراق کۆ ده‌بێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسیی کوتله‌کان له‌سه‌ر شه‌راکه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافوق هه‌بێت، ئه‌وه حکوومه‌ت دروست ده‌کرێت.