ھەولێر-KDP. info- گوتەبێژو ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحمود محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لە ھەولێر رایگەیاند کە، پارتی داوای گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه چه‌قبه‌ستووه‌كانی عێراق ده‌كات.
له دوای به‌شداریكردنی له پرسه‌ی عومه‌ر میرانی، نوێنه‌ری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان له توركیا، مه‌حموود محه‌ممه‌د له باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پارتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان رایگەیاند، پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات به خه‌ڵكی عێراق، كه ئه‌م كێشه و بنبه‌سته سیاسییه‌ی ئێستا هه‌یه پێویسته به گفتوگۆ و له‌یه‌كتێگه‌یشتن و یه‌كدی خوێندنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جیاوازیمان هه‌یه، پێویسته دانیشین و باس له‌و جیاوازیانه بكه‌ین و بزانین چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر خه‌می هه‌مووان بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م ره‌وشه‌ی هه‌یه.
دووپاتیشیكرده‌وه، پارتی له رێی لیژنه‌ی دانووستانییه‌وه، گفتوگۆ ده‌كات و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه.
له باره‌ی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، مه‌حموود محه‌ممه‌د گوتی: تا ئێستا هیچ كاندیدێكی هاوبه‌شمان نییه، كاندیدی ئێمه و ئه‌وان دیاره، به‌ڵام گفتوگۆش به‌رده‌وامه له نێوان لایه‌نه سیاسییه كوردستانی و عێراقییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چه‌قبه‌ستوویی سیاسی عێراق، نزیكه‌ی ساڵێكه هه‌ڵبژاردن كراوه، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه زمانێكی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.