ھەولێر-KDP.info- موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ر ره‌وتی سه‌در له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وز نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وان به‌شێك نین له ره‌وتی سه‌در.
رۆژی سێشه‌ممه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عێراق سازكرد و داوای كۆتاییهاتنی گرژی و ئالۆزییه‌كانی كرد، له‌هه‌مان كاتدا داوای له لایه‌نگرانی كرد له‌ماوه‌ی 60 خوله‌كی داهاتوودا بكێشنه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌كشێننه‌وه، ئه‌وانه به‌شێك نین له ره‌وتی سه‌در.
سه‌در رایگه‌یاند، داوای لێبووردن له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من. له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بكوژ و كوژراوانی نێو خۆپیشاندانه‌كان هه‌ردووكیان ده‌چنه نێو دۆزه‌خه‌وه.
موقته‌دا سه‌در له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی، " نیشتیمانم بووه‌ته دیلی گه‌نده‌ڵی، داوام نه‌كردبوو خوێن بڕژێت و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه رووبده‌ن، به‌ڵكوو داوام كردبوو خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه رێكبخرێت، به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات من وه‌ك شۆڕه‌ش نایببینم".
موقته‌دا سه‌در سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی نه‌بووه چه‌كی به‌كارهێناوه، به‌ڵكوو سه‌ركرده‌كانیان بوونه، ئه‌وانیان هانداوه. ده‌شڵێت، " نه‌وه‌كانی محه‌ممه‌د سه‌در هه‌رگیز باوه‌ڕیان به خوێن رشتن نییه، چونكه رشتنی خوێنی عێراقیه‌كان حه‌رامه، هه‌ندێك میلیشیات هه‌ن توندووتیژن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جارێكی دیكه كاری سیاسی ناكات، به‌ڵكوو وه‌ك هاونیشتیمانییه‌كی عێراقی ده‌مێنێته‌وه، داواش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ی عێراق بده‌ن.