Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 JUL 2025 04:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پووتین پەڕینەوە لە دنێپر بەرەو دنێستر یا مانەوە لە ئەدێسا..؟
| KDP.info


د.محمد خدر مولود 

لە ئێستاوە تا رۆژی 9ی مانگ کە دەکاتە رۆژی دووشەممەی ئەم حەفتەیە، تەواوی جیهان بە تایبەتی ئەمریکاو ئەوروپا چاویان لە بزاڤ و جوولەی سوپای رووسیایە لە باشووری ئوکراینا وە بە دیاریکراویش لە شارە کەناراوییەکانی ماریۆپۆڵ و خیرسۆن  ئەدێساوە چۆن و بە چ ئاراستەیەک هێرش و پەلامارەکانی چڕدەکاتەوە و بەرەو کوێی تری ووشکایی ناوچەکە هەنگاو دەنێ ..؟  

ئاخر ئەو رۆژە 9-5-2022  یادی 76 ساڵەی سەرکەوتنە بە سەر نازیەت و کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانە و دوای تەواوبوونی جەنگ رووسەکان بە (دێن پەبێدە - ڕۆژی سەرکەوتن) ناوزەد و ناودێریان کردووە. 

ڕووسیا ساڵانە بە شکۆدارییەوە لە گۆڕەپانی مەزنی سووری مۆسکۆ بە نمایشکردنی سەربازی و جارجاریش بە نمایشکردنی تازەترین کەرستەی پێشکەوتووی جەنگی و تەکنەلۆجیای سەربازی ئەو یادە بەرز رادەگرن و میوانانیش لە سەرۆکی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانان بانگهێشت دەکەن.

دیارە یادی ئەمساڵی دێن پەبێدە، بۆ رووسەکان و پوتین مانایەکی تایبەتی هەیە، چونکە لە ڕوانگەی کریملینەوە شانازییەکی گەورەیە کە دەبینن سوپاکەیان بۆ رووبەرووبوونەوەی هەژموون و پەلوپۆ هاوێشتنی هێزی ناتۆ و ئەمریکییەکان بۆ سەر سنووریان لە رۆژئاواوە، سوپای رووسیا  لە نێو خاکی ئوکراینادا لە رۆژی 24-2-2022 وە لە هێرش و سەرکەوتن و پێشکەوتن دایە و درێژە بە نەخشە و بەرنامەی ساڵی 2014 دەداو سنووری جوگرافیای دۆڵی دەمباس و دورگەی کریما فرەوانتر دەکا. هەرچی ئەوروپاو ئەمریکییە بە جۆرێکی تر دەرواننە ئەو رێکەوت و ئەو مێژووە و نیگەرانی ئەوەن لەو رۆژەوە لە 9-5-2022 دا پوتین بڕیاری هێرشکردنە سەر شاری ئەدێسا بدات چ لە دەریای ڕەشەوە، یا لە وشکانی لە دیوی دوورگەی کریمەوە بە دیوی وڵاتی مەڵدۆفیاوە هەر لە وشکانی لە رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای ئەدێساوە لە ناوچەی ترانسنیستریاوە سەربازە جوداخوازە رووسییەکانی ترانسنیتریا بۆ سەر ئەدێسا هێرش بێنن و پەلاماری بدەن یا داگیری بکەن. 

بە دیوی لای وڵاتی مەڵدۆفیاوە و لە نێو خاکەکەیەوە زۆر لەگینە و دوور نییە و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە پوتین بریاربدا جوداخوازانی کۆمارە دانپیانەنراوەکەی ترانسنیستریا هەر لە وڵاتی مەڵدۆفیای دراوسێی ئەدێساوە هێرش بکەنە سەر مەڵدۆفیا و کیشنۆفی پایتەخت.  

ئەوەیان بۆ ..؟ هەر هیچ نەبێ بۆ راستکردنەوەی باری لار و شکستی سوپاکەی لە کیێفی ئوکراینا بێ یا دووبارەکردنەوەی سیناریۆی لۆگانسک و دانێسک لە هەرێمی بچووک و هەژاری ترانسنیتریا. 

ئەم ئەگەرە لە هەردوو باردا لەگینە چ لە باری هێرش کردنە سەر ئەدێسا یا هێرش کردنە سەر مەڵدۆفیا چونکە بۆ هێرش کردنە سەر ئەدێسا تا سوپای رووسیا چەندین جارە مووشەکبارانی ناو شاری ئەدێسای کردووەو خەڵکەکەشی لە نێو کەشوهەوای جەنگدا دەژین و تەنانەت تا ئێستا لە ترسی هێرشی رووسەکان نزیکەی سەد هەزاریان ئەو شارەیان جێهێشتووە بەرەو لفۆف و لەوێوەش بەرەو ئەوروپا.

سەرباری رێگای دەریایی، لە رێگای وشکانییەوەش لە دیوی دورگەی کریمەوە رووسەکان دەتوانن هێرش بکەنە سەر ئەدێسا.

لە کاتێکدا ئەم شارە، ئەدێسا سێیەم گەورە شاری ئوکراینایە و شاری ستراتیژی سەر دەریای ڕەشە و ڕووسەکان بە گەوهەری سەر دەریا ناوزەدیانکردووە و شارێکە نیوەی دانیشتوانەکەی بە زمانی رووسی دەپەیڤن، بۆیە رووسەکان تاک لایەنە ئەو حەقەیان بەخۆیان داوە بە شاری خۆیانی بزانن.

بە دیوەکەی لای وڵاتی ئازاد و سەربەخۆی مەڵدۆفیاوەش هەمان پێکهاتەی کۆمەڵایەتی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی روباری دنیستر دەبینرێ وەک دانیشتوانی دۆڵی دەمباس بەدیوی رۆژهەڵات و هەردوو شاری لۆگانسک و دانێسک و ئەدێسا و ماریۆپۆڵ و خیرسۆن لە ناوەراستیش شاری ستراتیژی خارکەف و شاری پۆڵتافا و ئەو هەنجەت و بڕوبیانوە کلاسیکییە ماوە بەسەرچووەیان داوەتە پوتین تا کارێکی لە جۆرە بکات، بەتایبەتیش دوای سەرنەکەوتنی لە داگیرکردنی کیێف دا.

ئەمە لە کاتێکدایە کەسێتی پووتین کێرفی خەون و خەیاڵی قەیسەریانەی بۆ گەڕاندنەوەی شان شکۆ و هەیبەتی سۆڤیەتی بەر لە پرۆسترۆیکا بۆ رووسیای ئێستا  لە بەرامبەر ناتۆدا دوای هێرشکردنە سەر ئوکراینا لە بەرزبوونەوەدایە.

ئێستا هێرش کردنە سەر وڵاتی مەڵدۆفیای سەربەخۆ و هەژار، بۆ ورچە سپییەکە لە هەڵدانی پێکێک ڤۆدگای رووسی ئاسانترە، گەر ڤۆدگاکە ژەهری سپی تێدا نەبێ.  

سەرنج :

- دنێپر و دنێستر، دوو رووباری ناوداری ئوکراینان و هی دووەمیان دنێستر، لە باکوورەو دەرژێتە وڵاتی مەڵدۆفیا و بەدیوی ڕۆژهەڵاتیەوە هەرێمی جوداخوازە ترانسنیستریاكانی لێیە و ژمارەی دانیشوانی نیو ملیۆن کەس دەبێ و نابێ و لە ساڵی 1992وە بە پشتیوانی ڕووسیا  کۆمارێکی سەربەخۆیان ڕاگەیاندووە و تا ئێستا هیچ وڵاتێ لە جیهان دانی پیانەناوە و نزیکەی 2000 سەربازی رووسی ئەوێ دەپارێزێ. 

   

 




دوایین هەواڵەکان

جەخت لە گرینگی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک کرایەوە

TUESDAY, 01 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

 
ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact