Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 4 JUL 2022 18:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ئیمانوێل ماکرۆن جارێکی دیکە بووەوە سەرۆکی فەرەنسا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئیمانوێل ماكڕۆن له‌ هه‌ڵبژدنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی مارین لۆپین به‌ده‌ستهێنا و به‌مه‌ش بووه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی فڕه‌نسا له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ.

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا ماكڕۆنی ته‌مه‌ن 44 ساڵ توانیویه‌تی 58.2%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبێنێ، لۆپینی ته‌مه‌ن 53 ساڵی ڕكابه‌ریشی ڕێژه‌ی 41.8%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ ڕاپرسییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پێشبینی ئه‌وه‌ كرابوو كه‌ ماكڕۆن به‌ ئه‌نجامێكی باش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی لایه‌نگرێكی زۆره‌‌ له‌ فڕه‌نسا، له‌به‌رامبه‌ریشدا لۆپین نه‌یتوانیبوو‌ سه‌رنج و متمانه‌ی زۆرێك له‌ فڕه‌نسییه‌كان به‌ده‌ستبێنێ هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵێكی زۆری دابوو وێنایه‌كی باشی خۆی له‌نێو گه‌له‌كه‌ی بخاته‌ڕوو.

له‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا بریتییه‌ ‌ 63.23%‌.

جێی باسه‌ ماكڕۆن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا له‌ ساڵی 2017 توانیبووی متمانه‌ی 70%ی ده‌نگده‌رانی فڕه‌نسا به‌ده‌ستبێنێ.

 




دوایین هەواڵەکان

سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە جۆرێک قایم کراون جووڵەی داعش لە سنووری پێشمەرگە نەماوە

MONDAY, 04 JULY 2022 15:07:05

ھەولێر -KDP.info- بەرپرسی میحوەری پێشمەرگەی  پردێ-کەرکووک گوتی، دوای ئەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەموو پێداویستییەکی بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە دابین کرد، ئێستا سەنگەرەکانی پێشمەرگە زۆر باش قایم کراون و جووڵەی داعش تەنھا لە سنووری ھێزە عێراقییەکان ھەیە و لە سنووری پێشمەرگە نییە، چونکە دووربینی شەوانیشمان بۆ دابین کراوە.

 

شوان کەلاری: پێویستە دەستوەردانی دەرەکی لە عێراقدا نەکرێت

MONDAY, 04 JULY 2022 15:07:35

ھەولێر-KDP.info-  نزیکەی نۆ مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی عێراقدا تێپەڕ دەبێت و ھێشتا حکوومەتی نوێ پێک نەھاتووە و پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێت، دەستوەردانی دەرەکی ڕێگرە لەوەی عێراق بکەوێتە سەر ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی.

 

شێروان حەیدەری: پێویستە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن

MONDAY, 04 JULY 2022 15:07:53

ھەولێر -KDP.info- وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، فشارەکانی حکوومەتی عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ ناکرێن و پێویستە بە گفتوگۆ و بەپێی دەستوور کێشەکان لە نێوان ھەردوولا چارەسەر بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش یاسایەکی نەوت و غاز دەربکرێت کە گونجاو بێت لەگەڵ دەستووری عێراق، بۆ ئەوەی ھیچ لایەنێک زیانی بەر نەکەوێت، چونکە حکوومەتی عێراق خۆی دانی بە یاساییبوونی ٨٠%ی گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکان ناوە.

 

دژوار فایەق: بڕیارەکەی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک تەعریبێکی رێکخراوە

MONDAY, 04 JULY 2022 13:07:04

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک بڕیارێکی دەرکردووە بۆ کوژاندنەوەی فۆرمی خۆراک و کارتی زانیاری ئەو کەسانەی لە کەرکووک نیشتەجێ نین، ھاوکات سەرۆکی بۆردی ماددەی ١٤٠ لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێ، بڕیارەکە تەعربێکی رێکخراوە.

زیاتر لە ٣ ملیار دینار بۆ گەیاندنی کارەبای ٢٥ گوندی گەرمیان تەرخان دەکرێت

MONDAY, 04 JULY 2022 13:07:46

ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی ٣ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و٨٣٦ هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ ٢٥ گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.



 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact