Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 06:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی (٤٨)ەمین ساڵوەگەڕی بۆردومانی شاری قەڵادزێ
| KDP.info


ئەمڕۆ (٤٨) ساڵ بەسەر  بۆمبارانكردنی شاری خۆڕاگری قەڵادزێ لەسەر دەستی رژێمی بەعس تێدەپەڕێت، كە سەر لە بەیانی رۆژی (٢٤ـی نیسانی) ساڵی  (١٩٧٤) فرۆكە جەنگیەكانی رژێمی بەعس بە بۆمبی ناپاڵمی قەدەغەکراو شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی، كە ئەو دەمە لە سەروەختی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا قەڵادزێی ئازاد لە خۆی گرتبوو، بۆمباباران كرد و دەیان قوتابی و هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون.

بەدرێژایی مێژوو دەڤەری پشدەر لانەی خۆڕاگری و شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كوردستان بووە و، هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی قوربانیدان بووە لە شۆڕش و خەباتی نەپساوەی گەلی كوردستان و بزووتنەوەی رزگایخوازیماندا، بەتایبەتی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا سەنگەری بە هێزی  بەرگری و لانكەی خەبات و تێكۆشان بوو، بۆیە لەدوای پەشیمان بووەنەوەی رژێمی بەعس لە رێكکەوتنامەی (١١ـی ئادار)،  پشدەر بەگشتی و قەڵادزێ بە تایبەتی پەناگەی مانەوە و خۆڕاگری ئازادیخوازانی شارەكانی تری كوردستان بوو، تەنانەت لەسەر فەرمانی (بارزانی نەمر) ئەوسا زانكۆ تاقانەكەی كوردستان كە زانكۆی سلێمانی بوو گوازرایەوە بۆ شاری قەڵادزێ و لەوێوە بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن و زانست و مەعریفی درا.

رژێم لەوێ رۆژێدا رەشترین رق و قینی خۆی بەسەر قەڵادزێدا باراند و ویستی بە تەواوی ئیڕادەی ژیان دۆستی و شارستانی شارەكە لەناوبەرێ و بە چەكی ناپاڵمی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی خەڵاتانی خوێن كرد و نزیکەی (١٦٠) هاوڵاتی و قوتابیانی زانكۆی شەهید و زیاتر لە (٢٠٠) هاوڵاتی تریش بریندار بوون سەرەڕای خاپوور بوونی دەیان خانوو و نشینگەی سڤیلی هاوڵاتیان.

ئەم كارەساتە ئەوەندە گەورە و پر سۆ بوو، لەلایەن بارزانی نەمر وەكوو رۆژی (ماتەمینی گەلی كوردستان) ناوزەد كرا.

هەر لەم یادەدا و لە (٢٤ـی ٤ـی ١٩٨٢) خۆپیشاندانێكی جەماوەی بەرفراون سازكرا كە دیسانەوە لەلایەن دامودەزگا داپلۆسێنەرەكانی بەعس بەتوندترین شێوە رووبەڕووی خۆپیشاندەرانی سڤیل بوونەوە و چەندان هاوڵاتی شەهید و برینداربوون سەرەڕای رەشبگیری زیندانی كردنی دەیان قوتابی و هاوڵاتی شارەكە.

لەم بۆنەیەدا ئەو بیر دەخەینەوە كە خۆڕاگری خەڵكی قەڵادزێ و تەواوی شارو شارۆچكەكانی كوردستان و ئیڕادەی پۆلاینی ژیان دۆستی و ئاوەدانكردنەوە و شارستانی گەلەكەمان سەركەوت، ویست و حەزە ستەمكاریی و  مەرگدۆستی رژێمیش تیداچوو، لە ئێستادا لە شوێنی زانكۆیەكی شەهید، كوردستان خاوەنی دەیان زانكۆی سەردەمیانەیە.

لەم یادەدا سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی قەڵادزێ و تەواوی شەهیدانی كوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی ھەمیشە لەیاد دادەنوێنین...

دروود و سڵاو بۆ  گیانی پاكی شەهیدانی بۆمبابارانی (٢٤ـی ٤ـی ١٩٧٤) و راپەڕینە پیرۆزەكەی (٢٤ـی ٤ـی ١٩٨٢)ی قەڵادزێ...

سڵاو و دروود بۆ شەهیدانی رێگای رزگاریی و سەرفرازی و هەموو ئەو قارەمانانەی گیانی خۆیان لەپێناوی نیشتیمانەكەیاندا بەخشی...

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٤ـی نیسانی ٢٠٢٢




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact