Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 4 JUL 2025 03:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فڕۆکەخانەی مووسڵ دروست دەکرێتەوە
| KDP.info


مووسڵ-KDP.info- بڕیارە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ دروست بکرێتەوە و جێگری پارێزگاری مووسڵیش دەڵێت، ئەمساڵ لەسەر بودجەی ڕاگیراوی مووسڵ دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی مووسڵ دەکرێت و یەکێک دەبێت لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی شارەکە.

ڕەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای داگیرکاریی مووسڵ لەلایەن داعشەوە یەکێک لەو شوێنانەی زۆرترین زیانی بەر کەوتووە و وێران کراوە فڕۆکەخانەی مووسڵە، بەڵام سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی نیشان داوە بۆ سەرلەنوێ دروستکردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵ و لیژنەیەک لە بەغداوە بۆ ئامادەکاریی پڕۆژەی فڕۆکەخانەکە سەردانی مووسڵی کردووە".

جێگری پارێزگاری مووسڵ  گوتیشی: ''لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی فیدڕاڵ دەست بە ئامادەکارییەکان کراوە و لیژنەیەک ھاتووەتە مووسڵ بۆ ئەوەی زانیاریی ورد لەبارەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی مووسڵ ئامادە بکرێت و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت".

ڕەفعەت سمۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "پێشتر بڕیاربوو لەسەر قەرزی فەرەنسا فڕۆکەخانەی مووسڵ دروست بکرێتەوە، بەڵام دیارە ئەوە سەری نەگرتووە و فڕۆکەخانەکە لەسەر بودجەی ڕاگیراوی مووسڵ دروست دەکرێتەوە، چونکە لە سەردەمی ھاتنی داعش و داگیرکردنی مووسڵەوە بودجەیەکی زۆری مووسڵ لە بەغداوە خەرج نەکرابوو، بەو پارەیە فڕۆکەخانەکە دروست دەکرێتەوە".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

دژەتیرۆر: درۆنێک خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە

THURSDAY, 03 JULY 2025 23:07:47

هەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

 
بڕیاره‌ 50 كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری فەڕه‌نسی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن

THURSDAY, 03 JULY 2025 22:07:13

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێ، بڕیاره‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری وڵاتی فەڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌شڵێ، فەڕه‌نسییه‌كان ده‌یانه‌وێ رۆڵیان له‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی كوردستاندا هەبێت.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە محەممەد موحسین دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی) تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی کرد.

 
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:07

ھەولێر-KDP. info - ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/3، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.

د.عومەر حەسەن: به‌بیابانبوونی عێراق كۆچی ژینگه‌یی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:02

سۆران -KDP.ifo- پسپۆرێكی جوگرافیای سروشتی سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی به‌بیابان بوون و گۆڕانی كه‌شوهەوا و ئاو هۆشداری ده‌دات، دەڵێت"ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی کۆچی ژینگه‌یی و گۆڕانی دیموگرافی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست دەکات."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact