شه‌وى 27 له‌سه‌ر 28 مانگى ئادار كه‌سانێكى زۆر گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م باره‌گاى لقى پارتیمان له به‌غدا ئه‌نجامداو وه‌كوو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و تویته‌ى كه كه‌سێك به‌ناوى نایف كوردستانى كه ره‌ئیى كه‌سى خۆیه‌تى بڵاوى كردبۆوه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه سوكایه‌تییان به سومبول و سه‌ركردایه‌تییى نه‌ته‌وه‌ییمان كرد، ئاگریان له باره‌گاى لق به‌رداو ئه‌وه‌ى هه‌بوو سوتاندیان و چه‌ندین دۆكیومێنت و ناسنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و فاییلى تایبه‌تى و كه‌سییان دزى.
لێره‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پارتێكى دێرینه له عیراقدا‌و مێژوویه‌كى دوور‌و درێژى هه‌یه له خه‌باتدا له‌ته‌ك پارته نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كانى دیكه‌ى عیراق و ئه‌وكات و ئێستاش رۆڵێكى پێشه‌نگ ده‌بینێت له چه‌سپاندنى ئازادى و دیموكراسى و پرۆسه‌ى سیاسى له عیراقدا‌و ناكرى ئه‌و زێده‌ڕۆیى و پێشێلكارى و سووكایه‌تییه‌و رفتاره ئاژاوه‌گێڕییه‌ى دوور له یاسا قبووڵ بكرێ كه ده‌بێته هۆى شێواندنى شیرازه‌ى گشتى كۆمه‌ڵایه‌تى.
له‌م روانگه‌یه‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مه دووه‌م جاره باره‌گاى لقه‌كه‌مان ده‌سووتێندرێت، بێ ئه‌وه‌ى هیچ رێكارێكى پێویست بۆ پاراستنى له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه بگیرێته به‌ر، بڕیارماندا باره‌گاى لق دابخه‌ین و گه‌واهیده‌ره‌كانى خراپه‌كارى و سوتاندن و ئاژاوه گێڕییه‌كه وه‌كوو خۆى بهێڵینه‌وه كه له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و گرووپانه ئه‌نجامدراو سه‌رجه‌م چالاكییه سیاسى و مه‌ده‌نییه‌كانمان هه‌لپه‌سێرین وه‌كوو هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر ئه‌و هێڕشانه‌ى ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌ندام و كادیره‌كانمان و به‌رامبه‌ر هه‌مه‌جییه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى یاسا و ئارامى پێشێل ده‌كه‌ن و هێڕش ده‌كه‌نه سه‌ر موڵكى مه‌ده‌نى، تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌ت گه‌ره‌نتى ته‌واوى پاراستنى ژیان و باره‌گاو موڵكه‌كانمان ده‌كات.
له‌كۆتاییدا دوپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه به توندى ئه‌و رفتارو گوفتاره ناره‌وایانه ده‌رهه‌ق مه‌رجه‌عییه‌ته ئاینییه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و له هه‌مان كاتدا هێڕش كردنه سه‌ر باره‌گاكه‌مانیش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه نیشتیمانییه عیراقییه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌م جۆره ره‌فتاره دوورانه له ئه‌خلاق و به‌ها و پره‌نسیپه مرۆییانه ره‌ت بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره نه‌بنه‌وه.