شنگال-KDP.info- ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، ھێزێک لە دانیشتووانی شنگال پێک ھێنراوە تا دۆسیەی ئەمنیی سەنتەری قەزاکە بەڕێوە ببات.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی عێراق، قاسم ئەعرەجی، ڕاگەیاند: ھێزێک لە دانیشتووانی شنگال پێک هێنراوە بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنیی قەزاکە و، ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو هێزە لە دوو ھەزار و 500 کەس پێک دێن.
سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی شنگال لە نێوان هەولێر و ناوەنددا، قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو ڕێککەوتنە، ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانەیە و ناتوانن ڕێککەوتنێک بکەن کە جێگای ڕەزامەندیی ھەمووان بێت.
خێڵان بەختیار