هه‌ڵه‌بجه - KDP.info - به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌شتوگوزار و ئا‌و و كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه باس له مه‌ترسیی وشكه‌ساڵی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دابینكردنی ئاوی خواردن و ئا‌و بۆ باخ و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و باخ و ئاژه‌ڵه‌كان و، بەڕێوەبەرایەتییەکە به‌رنامه و پلانی خۆی ئاشكرا ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی وشكه‌ساڵی.
ئه‌له‌ند تۆفیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بەهۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئا‌و له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه مه‌ترسیی له‌سه‌ره، ئیتێنگی خواره‌وه‌ی پڕۆژه‌كه له بنی به‌حره‌كه قوڕ و لیته گرتوویه‌تی، له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئێستا كێشه له به‌رهه‌مهێنانی ئا‌و دروست بووه به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گرتنه‌وه‌ی ئا‌و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ده‌ڵێت: "تاكوو ئێستا كێشه دروست نه‌بووه و پڕۆژه‌ی ئا‌و له ئیتێكی ناوه‌ڕاست ئا‌و وه‌رده‌گرێت، ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین له به‌رده‌وامی دابه‌زینی ئا‌و ئیتێكی خواره‌وه ئاماده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی قه‌یرانی ئا‌و نه‌بین."
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی مامۆستایانی ئایینی كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد، باسمان له‌وه كرد به‌فیڕۆدانی ئا‌و تاوانه پێوه‌ری ئا‌و داندراوه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌فیڕۆدانی ئا‌و، هۆشداری ده‌ده‌ین له به‌فیڕۆدانی ئا‌و، چونكه به‌رده‌وام ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خواردنه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه و بیره‌كان به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن."
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌ش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لە ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاستی ئاوی تاڤگه‌كان به‌ته‌واوه‌تی كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وای كردووه ڕێژه‌ی سه‌ردانی گه‌شتیار كه‌م بكات."
ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "سه‌یرانگای ئاوێسه‌ر له ته‌وێڵه به‌ته‌واوه‌تی ئاوەکەی وشكی كردووه، ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین له‌گه‌ڵ جووتیاران كه‌مێك ئا‌و بگێڕینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌یرانگایه تاكوو گه‌شتیاری به‌ته‌واوه‌تی لێ نه‌تۆرێت، هه‌رچی ناوچه‌ی گه‌شتیاریی ئه‌حمه‌د ئاواشه ئاوه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده كه‌م بووه‌ته‌وه له سه‌رچاوه‌كه‌وه تاكوو بنی په‌ڵگ ئاوی تێدا نه‌ماوه، بۆیه چاره‌سه‌رێك دۆزیومانه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، ئاوی ئەو دووكانداران ده‌بڕین كه بۆ جوانكاری به‌كاری ده‌هێنن تاكوو بتوانین له‌م وه‌رزه پارێزگاری له هاتنی گه‌شتیاران بكه‌ین بۆ سه‌یرانگاكه".
گوتیشی: "هه‌رچی سه‌یرانگای چاوگه ئه‌ویش دووچاری كه‌مئاوی بووه‌ته‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ری هه‌یه، ڕێژه‌ی گه‌شتیار زۆر كه‌می كردووه بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانمان، بوونی ئاوی زۆر و سه‌وزایی له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ڕاكێشانی گه‌شتیار، سه‌رباری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئا‌و 25 هه‌زار ڕۆژانه گه‌شتیار ڕوو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ڕۆژانی پشوو و هه‌ینی".
ستار مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "ڕاپۆرتێكمان ئاماده كرد و به سێ زۆن دابه‌شمان كردووه و داومانه به وه‌زاره‌تی خۆمان، به‌ڵام تاكوو ئێستا هیچ پاره‌یه‌ك ته‌رخان نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كار بكرێت له‌سه‌ر كاریگه‌ریی وشكه‌ساڵی له‌سه‌ر باخدار و ئاژه‌ڵدا و گوندنشینان، وشكه‌ساڵی به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌ی لێكه‌وته‌كانی له سنووری هه‌ڵه‌بجه ده‌ركه‌وتووه، له سنووری 50 گوند وشكه‌ساڵی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر هه‌یه، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، یان كه‌م بووه‌ته‌وه، یان به‌ته‌واوی وشك بووه."
گوتیشی: "به چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌ك كارمان له‌سه‌ر وشكه‌ساڵی كردووه كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌م بكه‌ینه‌وه، نزیكه‌ی 12 هه‌زار دۆنم باخ له هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، سه‌رچاوه‌ی ژیانی باخدارانه، به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك به‌رنامه‌مان هه‌یه باخه‌كان له وشكبوون بپارێزین، بۆ به‌شێكیان به بۆڕی ئا‌و ببرێت بۆ باخه‌كان و به‌شێكیشیان بیریان بۆ لێ بدرێت و سوود له ئاوی ژێرزه‌وی وه‌ربگرین، لیژنه‌یه‌ك دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی پێویستی به بیر هه‌یه كۆمه‌ڵێك خاوه‌ن باخ ڕێك بكه‌ون مۆڵه‌تی بیر لێدانیان پێ ده‌درێت."
عه‌زیز ڕه‌سووڵ