Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 SEP 2021 02:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سەرۆكی ئۆپەراسیۆنی نێودەوڵەتی و رێكخراوی ناحكوومیی دەستپێشخەریی نەرویژی: كۆمەڵگای مرۆڤایەتی قەرزداری كوردستان و پێشمەرگەیە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی ئۆپەراسیۆنی نێودەوڵەتی و رێكخراوی ناحكوومیی دەستپێشخەریی نەرویژی بۆ هاوكاریی مرۆیی و پزیشكی، سەردانی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (پ.د.ك)ی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا رایگەیاند، كۆمەڵگای مرۆڤایەتی قەرزداری كوردستان و قوربانییەكانی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستانە لە شەڕی تێكشكاندنی تیرۆریستان، كە هەڕەشەن بۆ سەر كۆمەڵگای مرۆڤایەتی و جیهان.

لە پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لایەن بەرپرسی مەكتەب و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی دێسكی ئەورووپای پەیوەندییەكانی دەرەوە، پێشوازی لە بەڕێز گایەر فیڵ، سەرۆكی ئۆپەراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ هاوكارییە پزیشكی و مرۆڤدۆستانەكان كرا، كە بە هاوكاریی دارایی و كەسانی خۆبەخش ڕێكخراوەكەیان پێداویستییەكانی پزیشكی و داودەرمان بۆ نەخۆشخانەكان و بنكەكانی تەندرووستی و كلینیكەكان دابین دەكات، كە ئامانجی سەرەكیشیان چاودێریكردنی كەسانی نەخۆش و خاوەن پێداویستی تایبەتە لە ئاوارەكانی كەمپەكانی ناوخۆیی و سوودوەرگرتن لە تواناكانی پزیشكانی خۆبەخش بۆ پێشكەشكردنی هاوكارییەكانی مرۆڤدۆستانە بە خەڵكی ئاوارە و لێقەوماوانی جەنگ لە ڕێگەی رێكخراوی ناحكوومیی دەستپێشخەریی نەرویژی بۆ هاوكاری  پزیشكی، كە شاندەكە بە هاوڕێیەتی دكتۆر لەزگین جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوەكەیان لە عێراق و كوردستان سەردانی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (پ.د.ك) كرد.

ئامانجی ڕێكخراوی هاوكاریی پزیشكی نێودەوڵەتیی نەرویژی، یارمەتیدانی كەرتی تەندرووستی و ئاوارە و پەنابەرانە. ئەم ڕیكخراوە لە سەردەمی جەنگی داسەپاوی داعش، هاوكارییەكانی بواری تەندروستی گەیاندۆتە دوورترین شوێن لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان، هەروا لە دوا بوومەلەرزەی بەهێز كە ڕۆژهەڵاتی كوردستانی گرتبووەوە، هاوكارییەكانیان گەیاندبووە لێقەوماوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە كرماشان. ئەم ڕێكخراوە لە ڕابردوو دا هاوكارییەكانی گەیاندووەتە ئاوارە كان لە یۆنان، هەنگاریا، لوبنان و چەندین شوێنی تر لە جیهان، بەڵام لە ئیستادا هەموو تواناكانی خۆی خستووەتە گەڕ كە هاوكاریی ئاوارە و لیقەوماوانی شەڕی داعش بكات لە كوردستانی باشوور و ڕۆژئاواش.

سەرۆكی ئۆپەراسیۆنی نێودەوڵەتیی رێكخراوی ناحكوومیی دەستپێشخەریی نەرویژی بۆ هاوكاریی پزیشكی، ئامانجی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچەكە  بۆ پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان شی كردەوە و ڕایگەیاند، كە ڕێكخراوەكەیان خۆبەخشانە لە كوردستان و  ئۆرۆگوای، ڕۆمانیا و سۆماڵ كاریان كردووە و بە دەیان تۆن هاوكاری و پێداویستیی پزیشكی و داودەرمانیان گەیاندۆتە خەڵكی لێقەوماو و ئاوارەكان لەو شوێنانەی كە بە هۆی جەنگ و ڕووداوی سرووشتییەوە زیانیان بەركەوتووە و هاوكاری و پێویستیی خێرایان لە بواری مرۆیی و داودەرمان بۆ كەرتی تەندروستی و پێداویستیی خوێندن و پەروەردە دابین كردووە. لە ئێستادا تەنیا ڕێكخراوەكەیان هاوكارییەكانی دەگەیەنێتە خەڵكی هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و بە تایبەتیش خەڵكی ئاوارە و لێقەومای نێو كەمپەكان، كە بە هۆی هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەكانیان دەیان هەزار لە كوردانی ئێزدی و كریستیانەكان و لە ئایین و نەتەوەی جیاوازەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستانن بوون و هەرێمی كوردستانیان وەك پەناگەیەكی ئارام هەڵبژاردووە و تێیدا حەساونەتەوە و رێز لە ماف و كەرامەتیان گیراوە و هاوهاری كراون، كە لەسەر ئاستی ڕێكخراوەكانی حكوومی و ناحكوومی و بە هاوكاری ڕێكخراوە نیودەوڵەتییەكان، هاوكاریی مرۆییان پێشكەش كراوە لەو كەمپانەی لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی كوردستان بۆ ئاوارەكانی جەنگ هەبووە.

گوتیشی، ڕێكخراوەكە بە تایبەتی لە پارێزگای دهۆك چالاك بووە بە هۆی ئەوەی زۆرترین ئاوارە ڕووی لەم پارێزگایە كردووە، هەروا ڕێكخراوەكەیان دەستی هاوكارییان گەیاندووەتە چەندین شوێنی ڕۆژئاوای كوردستانیش كە بە هۆی شەڕەوە ئاواركان لە دۆخێكی سەختدا دەژیان. 

سەرۆكی ئۆپەراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕیكخراوی هاوكاری مرۆیی و پزیشكی نەرویژی  باسی هاوكاری و هەماهەنگی ڕێكخراوەكەیانی كرد كە لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دەتوانن سنووری چالاكییەكانیان لە هەرێمی كوردستان فراوانتر بكەن.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، دۆخی مرۆیی ئاوارە و لێقەوماوانی بۆ شاندی میوان شی كردەوە و باسی داڵدەدانی نزیكەی  دوو ملیۆن ئاوارەی جەنگیی داعشیان كرد، كە لە سەردەمی پەلاماردانی تیرۆریئستانی داعش بۆ سەر كوردانی ئێزدی لە دەڤەری شنگال و كریستیانەكانی دەشتی نەینەوا و شوێنەكانی تری عێراق و ئاوارەبوونی خەڵكێكی زۆر لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باكووری كوردستانەوە بۆ هەرێمی كوردستان بە بێ جیاوازی هاوكاری كراون. بە شیكی زۆری ئاوارەكانیش هێشتا بڕیاری گەڕانەوەیان نەداوە بۆ شوێنەكانی پێشووی خۆیان بە هۆی بوونی مەترسیی بەردەوام  لەسەر ژیانیان و نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزاریی سەرەتایی و ئاوەداننەكردنەوەی شار و لادێكانیان و دڵنیانەبوون لە ژیان و ئاسایش لە ناوچەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێم ژیانی نێو كلەمپەكانیان پێ خۆشترە لەوەی بگەڕێنەوە ناوچەكانیان كە سوور دەزانن مەترسیی داعش و میلیشیاكان بۆ سەر ژیان و گوزەران و  ماف و ئایین و ئازادییەكان بەردەوام دەبێت.

لە لایەكی تریشەوە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (پ.د.ك) باسی كولتوور و سیاسەتی پێكەوەژیان و ڕێزگرتن لە هەموو ئایین و نەتەوە و ماف و ئازادییەكانی پێكهاتەكانی ئیتنی و نەتەوەیی كرد، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان  لە هەموو ئاستەكاندا پەیڕەوی دەكات، هەر بۆیە ڕێزگرتن لەم بەها بەرزانە و كوتووری لێبووردەیی و پێكەوەژیان و ئازادییەكانی ئایینی و ئیتنی، هەرێمی كوردستانی لە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە گەیاندووەتە ئاستێكی بەرز، كە بە چاوی ڕێزەوە  كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێی دەڕوانن و وەك هاوبەشێكی گرنگ هەڵسوكەوتی لەگەڵدا دەكرێت و پشتیوانی ڵی دەكرێت.

هەر لە دیدارەكەدا، سەرۆكی ئۆپەراسیۆنی نێودەوڵەتی و رێكخراوی ناحكوومیی دەستپێشخەریی نەرویژی بۆ هاوكاریی مرۆیی و پزیشكی رایگەیاند، كۆمەڵگای مرۆڤایەتی، قەرزداری كوردستان و قوربانییەكانی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستانە لە شەڕی تێكشكاندنی تیرۆریستان، كە هەڕەشەن بۆ سەر كۆمەڵگای مرۆڤایەتی و جیهان.

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى: به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له‌ زۆر بواردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 21:09:21

له‌نده‌ن-KDP.info- پاش دوا وێستگه‌ى سه‌ردانى بۆ له‌نده‌ن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى به‌ریتانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك هه‌رێمى كوردستان، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا گوتى:

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌كادیمیاى ساندهێرستى سه‌ربازى ده‌كات

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 20:09:32

له‌نده‌ن-KDP.info- له‌ دوا وێستگه‌ى سه‌ردانیدا بۆ له‌نده‌ن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى ناسراو له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك قوتابیى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌ خوێندن و پێگه‌یاندن و خول و ڕاهێنانه‌كانیدا به‌شدارن و گه‌وره‌ترین ئه‌كادیماى سه‌ربازیى به‌ریتانییه‌.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 18:09:31

له‌نده‌ن-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌دیم زه‌هاوى، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌.

بۆچی گرنگە دەنگ بە پارتی بدەیت

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 17:09:54

بێستون مەسعوود ساڵەیی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن كۆبووه‌وه‌

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 16:09:46

له‌نده‌ن-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن به‌ گه‌رمى له‌لایه‌ن به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاوه‌ له‌ ئۆفیسى خۆى له‌ تێن داونینگ ستریت، پێشوازى لێكرا.



 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact