Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 JUL 2025 22:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کۆبوونەوەی شاندی ھەرێم لەگەڵ کازمی و حەلبوسی کۆتایی هات
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- كۆبوونەوەی شاندی دانوسانكاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان تایبەت بەمووچە و پشكی كورد لە بودجەی ساڵی داهاتوو كۆتایی هات.

بەسەرپەرشتی، مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی په‌رله‌مان، کۆبوونەوەی دانوستانی ھاوبەشی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 

بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەباتی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.

لەڕاگەیەنراوەكەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراقدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەو شێوازانە تاووتوێكراون، كە پارەی تەرخانكراو دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەكانی عیراقدا دابەش بكرێن و هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئالیەتەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە کراوە.

شایه‌نی باسه‌ ماوەی چەند رۆژێکە بەمەبەستی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، شاندی هه‌رێم لە بەغدایە و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و  دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش شەممە (12/12/2020) شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ عێراق، لەگەڵ هەیەك لە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبونەوە.




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:46

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی رایگەیاند 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:58

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:59

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 5ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact