Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 DEC 2020 16:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

دوو بروسکەی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ موقه‌ده‌م فه‌تحوڵڵا شه‌ریف و خانەوادەی مامۆستا مه‌لا شاكر ئه‌حمه‌د ئاكره‌یی ده‌كات.

دەقی بروسكەكان:

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ موقه‌ده‌م فه‌تحوڵڵا شه‌ریف ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، موقه‌ده‌م فه‌تحوڵڵا شه‌ریف فه‌ره‌ج،

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(نه‌عیمه‌ ئه‌مین ناسر)ـی هاوژینی شه‌هید(شه‌ریف فه‌ره‌ج) و دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئارامی و دڵنه‌وایش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

6ـی10ـی2020

................................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی مامۆستا مه‌لا شاكر ئه‌حمه‌د ئاكره‌یی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا شاكر ئه‌حمه‌د ئاكره‌یی،

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستایی ئاینی و ئه‌ندامی لقی ئاكرێ یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان و كادیری دیاری شۆڕشی ئه‌یلوول(مامۆستا مه‌لا شاكر ئه‌حمه‌د ئاكره‌یی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان و مامۆستایانی ئاینی ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا شاكر ئه‌حمه‌د ئاكره‌یی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

6ـی10ـی2020

 

 




دوایین هەواڵەکان

د. سۆران نابینا: پێویستە ئه‌نجومه‌نی باڵای خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌ته‌كان دابمەزرێت

THURSDAY, 03 DECEMBER 2020 16:12:05

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی باڵای لاوانی كوردستان و به‌رپرسی په‌یمانگای كوردی-ئه‌مەریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی نیشتمانی دەڵێت، ''ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین هه‌موومان هۆكار بین بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌ یه‌كی ئه‌و مافانه‌ی كه‌ وەک هه‌قێكی ڕه‌وا پێمان دراوه‌ و له‌ به‌ندی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا دیاری كراوه‌، به‌ ده‌ستی بهێنین و ڕۆڵمان له‌ دامه‌زراوەگەلی‌ مه‌ده‌نی و یاسایی و جێبه‌جێكردنه‌كاندا زیاتر بكه‌ین و توانا مرۆییه‌كانمان په‌ره‌ پێ بده‌ین''.

 

فه‌لاح مسته‌فا بۆ KDP.info: له‌به‌ر چه‌ند پرسێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیمان گۆڕانكاریی به‌سه‌ر دێت

THURSDAY, 03 DECEMBER 2020 15:12:10

هەولێر-KDP.info- ڕاپۆرته‌كانی لیژنه‌ی چاكسازیی‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دڵخۆش كردووه و‌، له‌ ئاستی جیاوازه‌وه‌ پشتیوانییان له‌ هه‌نگاوه‌كان كردووه‌، بڕیاره‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی قۆناغی هاوكارییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه‌ش گۆڕانكاریی بەسه‌ردا بێت، دواین لێدوانی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش له‌و بارەیە‌وه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌نگاوی باش نراوه‌ بۆ چاكسازی.

 
دیاری حوسێن: مەلەفی ئەمنی دەدرێتەوە دەست كەركووكییەكان

THURSDAY, 03 DECEMBER 2020 13:12:21

كەركووك-KDP.info- بڕیار وایە ھێزە سەربازییەكانی عێراق لەنێو شاری كەركووك پاشەكشە بكەن و ھێزی پۆلیس ئەركی پاراستنی شارەكە بگرێتە ئەستۆ، بەرپرسێكی پارتیش دەڵێ: "لە ھەموو كۆبوونەوەكانماندا لەگەڵ عێراق جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە، كە كەركووكییەكان خۆیان شارەكەیان بەڕێوە ببەن".

حەسیبە گەردی: زانكۆ ئەھلییەكان رێكدەخرێنەوە

THURSDAY, 03 DECEMBER 2020 13:12:46

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لە چوارچێوەی یاسادا زانكۆ ئەھلییەكان رێكبخرێنەوە و ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، دەستەیەك بۆ سەرپەرشتیكردنی زانكۆ ئەھلییەكان پێكدێت.

بەرێ بنیاتی بۆ ھژمارەکا پرۆژێن خزمەتگۆزاری ل زاخۆ ھاتە دانان

THURSDAY, 03 DECEMBER 2020 12:12:31

دھۆک-KDP.info- د.عەلی تەتەر، پارێزگارێ دھۆکێ ئەڤرۆ رۆژا ٣/١٢/٢٠٢٠ ب ئامادەبوونا (بوتان محسن) قائیمقامێ قەزا زاخۆ و (دیار بەحری) رێڤەبەرێ گشتی یێ باژێرڤانیان ل پارێزگەھا دھۆکێ بەرێ بنیاتی بۆ ھژمارەکا پرۆژێن خزمەتگۆزاری ل قەزا زاخۆ دانا و ھەروەسا سەرەدانا پرۆژێ گەشتیاری یێ (زەمبیل فرۆش) ژی ل ناحیا باتیفا کر کو ژ لایێ کەرتێ تایبەت ڤە ھاتیە چێکرن.



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact