Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 24 SEP 2020 05:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز مه‌حموود گه‌رگه‌ره‌یى ده‌كات
| KDP.info


بۆ هه‌ڤاڵى تێكۆشه‌ر كاك مه‌حموود گه‌رگه‌ره‌یى 

به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دوایى براى به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى ئێوه‌ و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌س و كارتان ده‌كه‌ین. خواى دلۆڤان خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌ت و دلۆڤانى خۆى بخات و سه‌بر و ئارامى به‌ ئێوه‌ ببه‌خشێ.

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

 

مه‌كته‌بى سیاسى

پارتى دیموكراتى كوردستان

11/8/2020  




دوایین هەواڵەکان

"ئەندەرپاسێک لە دەروازەی زاخۆ دروست دەکرێت"

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2020 15:09:14

ھەولێر -KDP.info- خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی دهۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ڕێگای سەرەکیی زاخۆ نزیک دەروازەی شارەکە بەهۆی هەبوونی قەڵەباڵغییەوە ڕۆژانە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت، لەبەر ئەوەش، ئیدارەی زاخۆ داوای چارەسەریی بۆ ڕێگاکە کردووە.

 

چین بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دۆلار لە ھەولێر وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2020 15:09:57

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر دەڵێت، وڵاتی چین بڕیاری داوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پڕۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر بنیات بنێت، کە چەندین سێکتەری جیاجیا لە خۆی دەگرێت، وەکو گەشتیاری و شوێنی وەرزشی و پۆلینگ و نیشتەجێبوون و پارک و چەند سێکتەرێکی دیکە، ئێستاش پڕۆپۆزەڵەکە قبووڵ کراوە و سەرقاڵی دیاریکردنی زەوین بۆ پڕۆژەکە.

 

پەرلەمان: بۆ دابەشكردنی نەوت نووسراومان ئاڕاستەی حكوومەت كردووە

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2020 13:09:24

هەولێر-KDP.info- لیژنەی سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپییەوە كۆبووەوە و ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێ، هەرێمی كوردستان پێویستی بە 258 ملیۆن لیترە بۆ دابەشكردن.

 
سبەی شاندێکی بەرەی ئاشتی و ئازادی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سێرکی لاڤرۆڤ کۆدەبنەوە

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2020 12:09:13

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی بەرەی ئاشتی و ئازادی لە رۆژئاوای کوردستان سەردانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.

 
سەفار بۆ KDP: حكوومەت بەپەلەیە.. دەستكاریی پشكی هەرێمی ناكرێت

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2020 12:09:14

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی‌ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكوومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی لە ئەنجومەنی نوێنەران كشاندەوە، بۆ ئەوەی هەندێك گۆڕانكاری لە پشكی پارێزگاكاندا بكات. دەشڵێ، دەستكاریی پشكی هەرێمی كوردستان ناكرێت.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact