ھەڤاڵی بەڕێز کاک رەشید سندی
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (جیھان سندی) کچی بەڕێزتان.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم کەسوکار و دۆست و ئاشنایانتان و ھەروەھا سەرەخۆشی لە ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.
خاتوو (جیھان رەشید سندی) کادیرێکی ئەکادیمی چالاک و پێگەیشتوو و مولتەزیمی پارتیمان و نمونەی دڵسۆزی و نەتەوە و نیشتمان پەروەری بوو.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان