Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 02:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نۆ ساڵ بەسەر شۆڕش یان شەڕی ناوخۆی سووریادا تێپەڕی
| KDP.info


رۆژئاوایی کوردستان -KDP.info-  نۆ ساڵ لە دەستپێکردنی شۆڕشی سووریا تێپەڕی. سەرەتا دروشمیان ئازادی و ژیانێکی بەکەرامەت بوو، بەڵام هەستیان پێ نەکردبوو وڵاتەکەیان سەد دەست و هەزار گرووپی تێ دەکەوێت.

لە ١٥ی ٣ی ٢٠١١دا سوورییەکان هاتنە سەر شەقام بۆ گۆرینی دەسەڵاتێکی خراپ بە دەسەڵاتێکی باش، بەڵام ئەوان نەیانزانی بە ئاگر ڕووبەڕوویان دەبنەوە و شۆڕشەکەیان پێ دەنێتە ساڵی دەیەمەوە.

لە دروشمێکەوە بۆ شەڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی

هەزاران کوژراو و هەزارن بریندار و سەدان ونبوو و ملیۆنێک ئاوارە، دوای ئەوە هات کە لە ناوچەی درعا کۆمەڵێک گەنج دروشمێکیان لەسەر دیوارەکان نووسیوو؛ ''با بەشار بڕوات''. ئەوان داوای ئازادییان کردبوو و دواتر خەڵک ڕژانە سەر جاددەکان و وڵات لە دەستی هەموویان دەرچوو.

بەپێێ ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووری، ٥٨٦ هەزار کەس کوژراون، لەوانەش ١١٦ هەزار کەسیان سڤیلن، ئەمە جگە لەوەی کە ئەو شەڕە زیانی گەورەی ماددیشی لێ کەوتووەتەوە.

وڵاتانی جیهان بە هەموو سەنگی سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسیی خۆیانەوە چوونە نێو سووریا، خەڵکی سووریاش بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، بەشیكیان لە پشت ڕژێـمی ئەسەد مانەوە و بەشێکیشیان بوونە ئۆپۆزسیۆن و لەگەڵ ئەوە بوون کە ئەو ڕژێمە نەمێنێت.

دەسەڵات بۆ کامە؟

لە هەر پارچەیەیەکی سووریا کەسێک باڵادەستە، هێشتا دیار نییە کێ دەبێتە براوەی گەمەکە، چونکە ئەوەی لە سووریا دەگوزەرێ شەڕی زلهێزانە، ئەو ناوچانەی کە بە نفووزی وڵاتان دادەنران، ئێستا گۆڕانی جیۆسیاسییان بەسەر دێت.

عەبدلرەحمان ئاپۆ، سەرکردەی ئەنەکەسە، دەڵێ: "دوای ساڵێک شۆڕشەکە چووە قاڵبێکی چەکداری و شەڕی ناوخۆیی و گرووپە ئیسلامییەکان دەستیان خستە نێو شۆڕشەکە و بووەتە شەڕی نێوخۆیی، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دەستی وڵاتانی زلهێز بێتە نێو سووریا و بڕیارەکان بوونەتە نێودەوڵەتی."

ئاپۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دواتر گفتوگۆکان دەستیان پێ کرد، گفتوگۆکانی ئەستانا و جنێڤ و دانانی لیژنەی دەستووری، بەڵام ئەمانە هیچ سوودیا نییە و هەموو گفتوگۆکان وەستێندران، چونکە تا ئێستا وڵاتان نەگەیشتوونەتە دابەشکردنی سووریا."

زیانی کورد

سیامەند حاجۆ، سیاسەتمەداری دیاری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەڵێ: "بەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا ڕووی دا زیانی گەورە بەر کورد کەوت، چونکە کورد هیچ دەستکەوتێکی نەبوو، شەڕی داعش بە کوردەکان کرا، کەچی دواتر کوردەکان باجیان دا و ناوچەکەیان لە دەست دا."

سیامەند دەڵێت: ''کۆبانێ بە خراپی مایەوە، عەفرین لەدەست چوو، ڕەوشی ئابووری خراپ بوو، بە هەزاران گەنجی کورد شەهید بوون، کەچی تەنیا پەکەکە سوودمەند بوو و زیانی بە کورد گەیاند.''

سیامەند لێدوانێکی بەشار ئەسەد بەبیر دەهێنێتەوە، کە گوتبووی، بەپێی ڕێککەوتن ''باکووری سووریا''ی ڕادەستی پەکەکە کردووە و، دوای تەواوبوونی ڕیککەوتنەکە ئەو ناوچانە لە دەست پەیەدە دەردەهێننەوە.

کــاروان بـــاعەدری




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact