Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 JUL 2025 22:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لقی 14ی پارتی: هاووڵاتیان شاهیدن دەیانەوێ مەزهەب و ئایینی خەڵكی بە زۆر بگۆڕن
| KDP.info


مووسڵ-KDP.info- لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ مووسڵ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، ماوەی چەند ڕۆژە گردبوونەوەی دیموكراتیی شەبەك كە پێكهاتەیەكی سیاسیی سەر بە حەشدە پارتی دیموكراتی كوردستان بەوە تۆمەتبار دەكات كە دەیەوێ بە هاوكاریی ئەمەریكا حەشد لە دەشتی نەینەوا دەر بكات، به‌ڵام هاووڵاتیانی پارێزگای نەینەوا شاهیدن كه‌ لەو كاتەوه‌ی چەكدارەكانیان هاتوونەتە ئەو ناوچانە، ژیانی خەڵكیان تێكداوە و جگە لە دزی و ڕێگری و چەتەیی، سیاسەتی بەرتەسكی تاییفیش پەیڕەو دەكەن و دەیانەوێ مەزهەب و ئایینی خەڵكی ناوچەكە بە زۆر بگۆڕن.

ده‌قی ڕوونكردنەوەكه‌ی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان:

ماوەی چەند ڕۆژە گردبوونەوەی دیموكراتیی شەبەك كە پێكهاتەیەكی سیاسیی سەر بە حەشدە لە ڕاگەیاندنەكاندا پارتی دیموكراتی كوردستان بەوە تۆمەتبار دەكات كە دەیەوێ بە هاوكاریی ئەمەریكا حەشد لە دەشتی نەینەوا دەر بكات.

لێرەدا بە ئەوان ڕا دەگەیێنین كە ئەو بارودۆخەی ئێستا لەو ناوچانە هاتووەتە ئاراوە دەرئەنجامی سیاسەتی خۆسەپاندن و زوڵمی خۆیان بووە دەرهەق به‌ دانیشتوانی ناوچەكە. هەموو هاووڵاتیانی پارێزگای نەینەوا شاهیدن لەو كاتەی چەكدارەكانیان هاتوونەتە ئەو ناوچانە، ژیانی خەڵكیان تێكداوە و جگە لە دزی و ڕێگری و چەتەیی، سیاسەتی بەرتەسكی تاییفیش پەیڕەو دەكەن و دەیانەوێ مەزهەب و ئایینی خەڵكی ناوچەكە بە زۆر بگۆڕن. ئۆباڵی ئەوەی خەڵك لێتان ناڕازییە و خەڵك نایەوێ لە ناوچەكانیان بمێنن، ئەوە دەكەوێتە سەر شانی خۆتان نەك پارتی دیموكراتی كوردستان.

لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان

10-2-2020

 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:46

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی رایگەیاند 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:58

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:59

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 5ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact