Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 02:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فارس عیسا: بڕیارە سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دانوستانی لەگەڵ لایەنەكان دەست پێكردووە و سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ كورد و، پشكی كوردیش ئەگەر زیاتر نەبێت، كەمتر نابێت.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دانوستانی لەگەڵ لایەنەكان دەست پێكردووە، كە لەگەڵ كورد و سوننە و شیعە و شەقامیش كۆدەبێتەوە و تێیدا داوا لە هەمووان دەكات پشتگیری بكەن بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت، چونكە پێویستی بە پشتگیریی هەموو لایەنەكان و شەقامیش هەیە.

عیسا گوتیشی، بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكاندا بكات بۆ ئەوەی پشتگیری بكەن بۆ پێکهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق کە كوردیش پاكێجی خۆی بۆ كابینەی نوێ ئامادە دەكات.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact