Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 26 SEP 2020 20:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سیوه‌یلی: بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ سه‌ركه‌وتوو بێت پێویسته‌ سێ خاڵ جێبه‌جێ بكات
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته‌ سێ خاڵ جێبه‌جێ بكات و خاڵی هه‌ره‌ گرنگی دانانی سنوورێك بۆ گرووپه‌ میلیشیاكان و پابه‌ندبوونە به‌ ده‌ستووری عێراقەوە .


به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشیار سێوه‌یلی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌یه‌كی زۆره‌ چاوه‌ڕێیە لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌ دۆخی ناهه‌مواری ئێستا ڕزگار بێت، به‌داخه‌وه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان دواكه‌وتن تا مه‌رجعی شیعه‌كان نه‌هاته‌ سه‌رخه‌ت و داوای لێ كردن په‌له‌ی لێ بكه‌ن و بۆته‌ عورفێكی سیاسی كه‌ سه‌رۆككۆمار بۆ كورد و سه‌رۆكوه‌زیران بۆ شیعه‌ و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه ‌بێت، بۆیه‌ سه‌رۆكوه‌زیران مافی شیعه‌كان بوو، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا كردیان."

هۆشیار سیوه‌یلی گوتیشی: "دوای ڕاسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیران، محه‌مه‌د عه‌لاوی پێویسته‌ له ‌ماوه‌ی مانگێكدا حكوومه‌ت پێک بێنێت و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێ بدرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ چاوه‌ڕێ بین تا بزانین له‌ په‌رله‌مان متمانه‌ی پێ ده‌درێت، یاخود نا و، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێش ڕاوێژ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات."

سیوه‌یلی باسی له‌وه‌ش كرد: "چه‌ند مه‌رجێك هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخێكی سه‌قامگیر و بتوانێ خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات، یه‌كه‌م ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و هه‌ركه‌سێك ده‌ستوور پشتگوێ بخات عێراق تووشی هه‌مان قه‌یران ده‌بێت و، خاڵی دووه‌م  پێویسته‌ چه‌كدارانی میلیشیا سنووردار بكات  و ناكرێت ئه‌و گرووپانه ‌چه‌كیان لا بێت كه‌ یاسایی نین و نابێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاری عێراق هه‌بێت، كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌بووه‌ و، خاڵی سێیه‌م پێویسته‌ داخوازیی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخێكی ئارام."

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی پارتیش گوتی: "ئێمه‌ هیچ تێبینیمان له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ جێبه‌جێ بكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت به‌ مه‌رجێك هه‌رسێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی كورد و سوننه‌ و شیعه‌ پشتگیریی بكه‌ن."

بڵند ئیبراهیم


 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2020 20:09:48

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گوتارێک پێشکەش دەکات.

بەرەڤان حەمدی: چاوەڕێین بڕیار لە بەرژەوەندیی زیندانییانی سیاسی بدرێت

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2020 16:09:25

ھەولێر-KDP.info- نزیکەی شەش مانگە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مینحەی مانگانەی زیندانییانی سیاسیی ڕاگرتووە و بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانیش دەڵێت، ئەوانەی دوو مووچەیان ھەیە یەک مووچەیان پێ دەدرێت و ئەوانەیشی تەنیا لە یەک مووچە سوودمەندن حکوومەت بڕیارێک لە بەرژەوەندیی ئەوان دەردەکات.

 
محەمەد حاجی مەحموود: ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ كۆ بووینه‌وه‌ و بریارمان دا 25ی 9 دیاری بكرێت له ‌ژیانمدا بیرم ناچێته‌وه‌ و دڵخۆشی كردم

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2020 16:09:26

هەولێر-KDP.info-  سێ ساڵ به‌سه‌ر ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هه‌رێمی كوردستاندا تێ ده‌په‌ڕێت، ساڵ له‌دوای ساڵ خه‌ڵكی كوردستان به‌ گه‌رمی ئه‌و یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی كورد و ئه‌ندامی شاندی باڵای ڕیفراندۆم زانیاریی نه‌گوتراو له‌وبارەیەوه‌ ئاشكرا ده‌كات.

 

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2020 14:09:02

بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند و شانۆكار (عەباس ژاژڵەیی)

 
رۆژا جیھانی یا گەشت و گۆزارێ دێ ل دھۆکێ ھێتە ساخکرن

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2020 13:09:35

دھۆک-KDP.info- رۆژا ٢٧ ئیلۆنێ یا ھەموو سالان وەکو رۆژا جیھانی یا گەشت و گۆزارێ ھاتیە دەستنیشانکرن، ب ڤێ ھەلکەفتێ رێڤەبەریا گشتی یا گەشت و گۆزارێ ل پارێزگەھا دھۆکێ دێ ڤێ رۆژێ ب ئەنجامدانا چەندین چالاکیان ل رۆژا ئێکشەمبی ٢٧/٩/٢٠٢٠ ساخ کەت.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact