Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 1 APR 2020 19:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

فارس عیسا: تەنیا بەم رێگەیە دۆخی عێراق ئاسایی دەبێتەوە
| KDP.info


به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا گوتی، دۆخی پارێزگاكانی عێراق زۆر خراپه‌ و تاوه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانێكی بێلایه‌ن دیاری نه‌كرێت و كورد و سوننه‌ و خۆپێشانده‌ران پێی ڕازی نه‌بن، دۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.


سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا، فارس عیسا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دۆخی پارێزگاكانی عێراق زۆر خراپه،‌ به‌تایبه‌ت ناسریه‌. خۆپێشاندانیش به‌رده‌وامن و داواكارییه‌كانیان هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و ئه‌و دۆخه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو لایه‌نه‌ شیعه‌كان سه‌رۆكوه‌زیرانێك دیاری ده‌كه‌ن، کە هه‌م خۆپێشانده‌ران و هه‌میش كورد و سوننه‌ پێی ڕازی ده‌بن.''

فارس عیسا گوتیشی: "تا ئێستا هیچ كه‌سێك یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیاریش ده‌كرێت، ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌سێكی بێلایه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكرێت، كه‌ بتوانێ ئه‌م دۆخه‌ چاره‌سه‌ر بكات و ئیداره‌ی دۆخی ئێستای عێراق بكات."

عیسا باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش بكرێت، ناتوانێ دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات تاوه‌كو داواكاری خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كرێت، چونكه‌ ئه‌وان داواكارییان هه‌یه‌ و به ‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر نابێت."

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

چاكبوویەکی كۆڕۆنا: حکوومەت بە دڵسۆزی چارەسەری کردین

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 18:04:13

هه‌ڵه‌بجه‌ - KDP.info - حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییەوە ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، چاكەوەبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێ، حكوومه‌ت به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی كۆرۆنا.

 

دواین زانیاری دەربارەی شارۆچکەی خەلیفان

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 17:04:42

خەلیفان -KDP.info-بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان دەڵێت، ڕەوشی کەرەنتیەکردنی شارۆچکەی خەلیفان بەردەوامە و ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژی تێپەڕاندووە و ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی زۆر باش پابەندی ڕێنماییەکانن. ئەو سوپاسی خۆڕاگریی ھاووڵاتیان دەکات و دەربارەی مووچەخۆرانیش دەڵێت، بە ھاوکاریی گەنجینەی سۆران مووچە بە شێوەی دیلێڤەری دابەش دەکرێت.

 

حکوومەت ھاوکاریی کارگەکان دەکات "

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 16:04:44

دهۆک-KDP.info-   ڕەوشی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی نەبووە لەسەر کارگەکانی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لەو کارگانەش کە تایبەتن بە بەرھەمھێنانی ماددەی پاککەرەوە، بەرھەمیان زیادی کردووە. سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی دھۆکیش دەڵێ، حکوومەت ھاوکارە لەگەڵ کارگەکان.

 

كەركووك.. لە كۆڵان و شەقامەكانی زبڵ و خاشاك كەڵەكە بووە

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 13:04:31

كەركووك-KDP.info- ئیدارەیەكی بێباك و گەندەڵ لە پاش 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 حكومڕانیی كەركووك دەكات، كە دەیان مەلەفی گەندەڵییان لەسەرە، بە هۆی گەندەڵی لە گرێبەستی هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاكیش، ئێستا زبڵ شاری كەركووكی تەنیوە، هاووڵاتیانیش دەڵێن، مەترسی لەسەر ژیانمان دروست بووە، هەروەها ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگاكەش ئاماژە دەدات، گەندەڵی سەرتاپای شاری تەنیوە و هاووڵاتیان ئازادییان نییە دەنگ هەڵبڕن.

 
سبەی وەزیری تەندروستی و پارێزگای ھەولێر لە سۆران دەبن

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 13:04:08

سۆران-KDP.info- بڕیار وایە سبەینێ  لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگای ھەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكان، تاقیگەیەكی تایبەت بە دەستنیشانكردنی نەخۆشیی كۆڤید ١٩ بە ھاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سۆران و زانكۆی سۆران بكرێتەوە، بۆ ئەوەی چیتر پێویست نەكات پشكنینەكان بۆ ھەولێر رەوانە بكرێن.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP