Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 28 MAR 2020 20:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سەرۆك بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە كوڕی سەماحەتی سیستانی دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 17ـی 1ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین لە باری تەندروستیی ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سەید عەلی سیستانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەید محەمەد ڕەزا كوڕی سەماحەتی سەید عەلی سیستانی كرد.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی هەواڵی تەندروستیی سەماحەتی سەید سیستانی پرسی و هیوای تەندروستیی باشتر و چاكبوونەوەی بۆ خواست.




دوایین هەواڵەکان

پشووی فەرمانگەكان بۆ 16ی نیسان درێژكرایەوە

SATURDAY, 28 MARCH 2020 20:03:43

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ پشووی‌ فه‌رمانبه‌ران بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، تا 16ی‌ نیسان پشووه‌كه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌.

لە ئاکرێ ھیچ حاڵەتێکی ھەڵگری ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە

SATURDAY, 28 MARCH 2020 19:03:35

ئاکرێ-KDP.info-  قایمقامی شارۆچکەی ئاکرێ دەڵێ، بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی قەدەغەی ھاتوچۆی ھاووڵاتیان بۆ خۆپارێزی لەم پەتایە لەجێی خۆیەتی و لە سنووری قەزای ئاکرێ بڕیارەکە جێبەجێ کراوە و بەردەوامە. بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێش ڕایگەیاند، ھیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاکرێ تۆمار نەکراوە.

 
د. فازڵ نه‌بی: حكوومه‌تی هه‌رێم سێ ڕێكار بگرێته‌ به‌ر ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌ئاسانی تێ ده‌په‌ڕێنێت

SATURDAY, 28 MARCH 2020 16:03:57

هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی عێراق گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ ڕێكار بگرێته‌ به‌ر تووشی قه‌یرانی دارایی نابێت و ئه‌م دۆخه‌ كاتییەی‌ هاتووەته‌ پێش به‌ئاسانی تێی ده‌پەڕێنێت، له‌وانه‌ مسته‌حه‌قاتی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان دوا بخات و دووه‌م زه‌ویه‌ گرانبه‌هاكان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌لاش بداته‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به ‌پاره‌یه‌كی زۆر بیفرۆشێت و خاڵی سێیه‌م هه‌موو داهاتی گومرگه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت و ڕێكاره‌كان توندتر بكرێن، چونكه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ی پەیدا بووه‌، كاتییه‌.

 
"زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەولێر ڕەوشی تەندروستییان جێگیرە"

SATURDAY, 28 MARCH 2020 16:03:46

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە ھەولێر، کە تایبەتە بە چارەسەری کۆرۆنا ئاشکرای کرد، ڕەوشی تەندروستیی نەخۆشانی کۆرۆنا جێگیرە و بڕیارە دوو نەخۆشی دیکە بەھۆی باشبوونی ڕەوشی تەندروستیانەوە ڕەوانەی ماڵەوە بکرێنەوە و دەشڵێ، ئەگەر حکوومەتی ھەرێم زوو ھەنگاوی بەرەنگاربوونەوەی نەنابا کارەسات ڕووی دەدا.

 

سەندیکای کرێکاران: مافی کرێکاران نافەوتێت.. حکوومەت لەھەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی

SATURDAY, 28 MARCH 2020 13:03:43

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی سەندیکای کرێکاران دەڵێ، بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆوە ژمارەیەکی بەرچاوی کرێکاران ناتوانن بچنە سەرکارەکانیان، بەپێی یاساش تا دوو مانگ ئەرکی خاوەن کارە مووچە و کرێی کرێکاران خەرج بکات.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP