Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 23:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی و گۆڕان پشتگیرییان بۆ چاکسازییەکانی حکوومەت دووپاتکردەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرمام کۆبوونەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ چاکسازییەکانی حکوومەت دەربڕی.

مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆمەڵێک رووداوی گرنگ لە ناوچەکەدا هەن تیشیکیان خرانە سەر. راشیگەیاند، ئاڵۆزییەکانی ئێستا هەم مەترسی وهەم دەرفەتی تێدایە، دەبێت بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بپارێزرێت. ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارماندا کۆبوونەوەی زیاتر لە نێوانمان هەبێت و هەروەها باسمان لەوە کرد پشتگیریی چاکسازییەکانی حکوومەت بکەین. گووتیشی، رەنگە هەندێک نیگەرانی هەبن کە بەشێک لە رێککەوتنەکان جێبەجێ نەکراون، بەڵام ئەوانە تەنها پێویستیان بە کاتە و زەمینەی لەباری بۆ دەڕەخسێنین.

لای خۆیەوە، دەرباز محەمەد، سكرتێری كاروباری ژورەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، کۆبوونەوکە گرنگ بوو ولەسەر سێ ئاست قسەمان کرد، لەسەر ئاستی عێراق، کوردستان و کارەکانی حکوومەت. راشیگەیاند، هەردوولا جەختمان لەوە کردەوە پشتگیری لە چاکسازییەکانی حکوومەت بکەین و پڕۆژەی چاکسازیی لە پەرلەمان پەسەند بکرێت و چاکسازییەکانیش بەگشتی و بەتایبەت لە داهات بەردەوام بێت. ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت پێکەوە کۆتایی بە دۆسییەی سزای سیاسی بهێنین. 

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact