Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 14:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێكخراوی ئاشتیی جیھانی: دەمانەوێت بەشداریی كارا لە بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمدا بكەین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ڕێكخراوی ئاشتیی جیھانی و كۆمپانیای چینی بۆ بنیاتنان، سەردانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و لە دیدارێكدا رایانگەیاند، دەیانەوێت بێنە هەرێمی كوردستان و بەشداریی كارا لە بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمدا بكەن.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە دكتور فەرهاد، سەرۆكی ڕێكخراوی ئاشتیی جیھانی و بەڕێز كارن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سی ئاڕ سی سی بۆ بنیاتنان كرد.

لە دیدارێكدا، دكتور فەرهاد، بەناوی شاندی میوانەوە سوپاسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كرد كە هاوكار بوون بۆ دروستكردنی هەماهەنگیی نێوان ڕێكخراوەكەیان و دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێم و ناساندنی كۆمپانیای سی ئاڕ سی سی چینی بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم و كردنەوەی دەرگای بەسەریاندا و خستنەڕووی ئەو دەرفەتانەی كە لە ئارادان.

بەڕێز كارن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت بێنە هەرێمی كوردستان و بەشداریی كارا بكەن لە بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و ئاوەدانكردنەوە و، داواشی كرد كە هاوكاریی زیاتر بكرێن بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان و هەمانگی لەگەڵ دامودەزگاكانی دەوڵەت و كۆمپانیا خۆماڵییەكان و، لەو ڕێگایەشەوە بتوانن خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوولا بكەن.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، جەختی كردەوە كە ئەوان ئامادەی هەموو هاوكاری و ئاسانكارییەكن بۆ وەبەرهێنەران و كۆمپانیا بیانییەكان و دروستكردنی هەماهەنگیی بەهێز بۆیان لەگەڵ حكوومەت و خەڵكانی خاوەن بەرژەوەندی، تاكوو بتوانن لە ڕێگایانەوە خزمەت بە خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەن بەشداری بكەن لە بنیاتنانی ئابوورییەكی بەهێز و باشتركردنی بژێوی و گوزەرانی خەڵكی.

هەر لە دیدارەكەدا، بەڕێز سیوەیلی بارودۆخی ئێستای ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستانی بۆ شاندی میوان ڕوون كردەوە و ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان سەقامگیرترین ناوچەی عێراق و باشترین ئاساییشی هەیە لە ناوچەكەدا، ئەمەش وای كردووە كە جێگایەكی گونجاو و پارێزراو بێت بۆ وەبەرھێنان. لە هەمان كاتدا هەرێمی كوردستان یاسایەكی مۆدێرنی وەبەرھێنانی هەیە، كە جێگای بڕوا و سەرنجی وەبەرھێنەرانی بیانییە، "ئێمە داواكارین كە ڕێكخراوی ئاشتیی جیھانی بتوانێت لە ڕێگای كاری ڕێكخراوەییان كۆمپانیا جیهانییەكان و وەبەرهێنەران بە كوردستان ئاشنا بكەن تاكوو بتوانن ببنە بەشێك لە گەشەی ئابووری و ئەو سەركەوتنانەی كە لە هەرێمی كوردستاندا هاتوونەتە كایەوە.

جێگای باسە، ڕێكخراوی ئاشتیی جیھانی، ئامانجیان بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری و باشكردنی ژیانی دانیشتووانی ئەو ناوچانەیە، كە بە هۆكاری جیاواز و باردۆخی سیاسی و ئایینی و كۆمەڵایەتی  ڕووبەڕووی قەیران بوونەتەوە. هەروەها ڕێكخراوی سی ئاڕ سی سی، كە یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی وڵاتی چین، مەبەستیانە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن و دەرفەتی كار بڕەخسێنن و بتوانن بەشدار بن لە گەشەسەندن و بەرەوپێشەوەچوونی هەرێمی كوردستان.

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact