Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 10 APR 2026 18:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێكی پارتی لەگەڵ جێگری وەزیری پێوەندییەكانی دەرەوەی چین كۆ بووەوە
| KDP.info


چین-KDP.info- ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ لیجۆن، جێگری وەزیری پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی چین كۆ بووەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ۲٨ی۱۱ی۲۰۱٨، لە شاری پەكین، پایتەختی وڵاتی چین، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی، بە یاوەریی شاندی لایەنە سیاسییەكانی عێراق، سەردانی بارەگای سەرەكیی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی چینی كرد.

شاندەكە لە لایەن جانغ جیانووی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئەفریقیا لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی چین پێشوازیی لێ كرا. لە كۆبوونەوەیەكی فەرمیدا، جانغ جیانووی تیشكی خستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتی چین و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی عێراق.

دواتر شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە یاوەریی شاندی لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە لایەن لیجۆن، جێگری وەزیری پەیوەندییەكانی دەرەوەی حزبی شیوعی پێشوازییان لێ كرا.

لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان وڵاتی چین و عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە، تیشكی خستە سەر دواپێشهات و گۆڕانكارییەكان لە جیهان بە گشتی و عێراق بە تایبەتی. هەروەها پیرۆزبایی پێكهێنانی هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانی كرد و ڕۆڵی مێژووییی پەیوەندییەكانی هەردوو لای بەرز نرخاند. هیوایشی خواست ئاستی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاكاندا پەرەی ‌پێ بدرێت و پەیوەندیی نێوان حزبی شیوعیی چین و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق بەهێزتر بێت. لە تەوەرێكی دیكەدا و لەسەر پێشنیازی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیجۆن بەڵێنی دا پێداچوونەوە بە شێوازی پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق بكرێ.لە گوتەیەكدا، هیوا ئەحمەد مستەفا، سەرۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، تیشكی خستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و حزبی شیوعیی چین و سوپاسی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی چین و وەزارەتی دەرەوەی كرد بۆ پێشوازیكردن و گرینگیدان بە پەیوەندیی نێوان هەردوولا و، داوای لە جێگری وەزیری دەرەوەی حزبیی شیوعیی چینییش كرد ئاستی پەیوەندییەكانی پارتی و حزبی شیوعیی چین بۆ ئاستێكی بەرزتر هەنگاو بنێت، بانگهێشتنامەیەكی فەرمییشی ئاراستەی لیجۆن كرد بۆ سەردانیكردنی هەرێمی كوردستان، جێگری وەزیری دەرەوەش بەڵێنی دا لە ساڵی دابێ ئەم داواكارییە جێبەجێ بكات. دواتر لیجۆن، جێگری وەزیری دەرەوەی حزبی شیوعیی چین، نیوەڕۆخوانێكی پڕۆتۆكۆلیی بۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە ئامادەبوونی باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی چین ڕێك خست.




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 16:04:21

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژنامەی كۆریێرێ دێلا سیراى ئیتاڵى: ئەمە شەڕی ئێمە نییە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:38

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق (کە بڕیارە لە مانگی ئایاردا لە ڤاتیکان پێشوازی لێ بکرێت) ڕایگەیاند: «سیستەمی ئێرانی ئاوێتەیەکی ناوازەیە لە ئایین و ناسیۆنالیزم؛ شەڕەکە یەکی خستوون و ڕژێمەکەش توانیویەتی ڕزگاری بێت و بمێنێتەوە».

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:44

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێوی بەردەوامن.

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال دەکات

THURSDAY, 09 APRIL 2026 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کادیر و ھونەرکار و کارمەندان لە ڕۆژنامەی خەبات دەکات.

 

پەیامی فراکسیۆنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق

THURSDAY, 09 APRIL 2026 20:04:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق لە چنگی دیکتاتۆرییەت، جەخت لە پاراستنی بنەماکانی "ھاوبەشی، ھاوسەنگی و سازان" دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا پابەندبوون بە دەستوور و دوورکەوتنەوە لە ململانێکان، سەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات دەستەبەر دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact