هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له میانى به‌شداریكردنى به‌رنامه‌ى بنكۆڵكاری كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری، سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان و ده‌رهاوێشته‌كانى، ڕایدەگەیێنێ، لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییی کوردستان پەشیمان نییە و "ڕۆژێک دێ گەلی کورد بە مافەکانی خۆی دەگات."
ساڵێك پێش ئێستا له 25/9/2017 ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ئه‌نجام درا و نزیكه‌ی 93% خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵێ ده‌نگیان دا.
ئه‌لجه‌زیره دەپرسێ، ئایا ئه‌نجامدانی ریفرادۆم له 25-9-2017 بریارێكی هه‌ڵه بوو؟
سه‌رۆك بارزانی: له‌وانه‌یه هه‌بووبن پێیان وابووبێت بڕیاری ریفراندۆم له‌و كاته‌دا هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی من و سێ ملیۆن هاووڵاتی بڕیارێكی راست و یاسایی و ده‌ستووری و مافێكی سرووشتی گه‌لی كوردستانه، ئێستایش ئاماده‌م ریفراندۆمێكی دیكه بكرێت و، بزانین گه‌لی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی یان پاشگه‌زبووه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ی سه‌ردانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رماندەی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ لای سه‌رۆك بارزانی، کە چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بووە و داواكردنی بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم دوا بخرێت، سه‌رۆك بارزانی به كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی گوت: هاتووه و پێشوازیم لێی كردووه؛ وه‌ڵامی من بۆ هه‌مووان ئه‌وه بووه ریفراندۆم دوا نا‌خرێت و چی ده‌بێت با ببێت."
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رۆڵی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له پرسی ریفراندۆمدا رایگه‌یاند: "با ڕاستگۆبم له‌گه‌ڵتان، وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ رۆژێك له رۆژان نه‌یانگوتووه پاڵپشتی ریفراندۆم ده‌كەین، به‌ڵام هیچ كاتێكیش نه‌یانگوتووه دژی ریفراندۆمین. دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا گۆڕا و ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارێتیی دۆسیه‌ی ریفراندۆم و په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرته ده‌ست، زیاد له پێویست رۆیشتن و لایه‌نگریی به‌غدایان ده‌كرد، مه‌به‌ستم باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و خودی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ریكس تیلرسنه، جارێك به ته‌له‌فۆن به منی گوتووه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هێڵی ساڵی 2003، منیش گوتوومه تۆ ده‌زانی هێڵی 2003 چییه تا داوای گه‌ڕانه‌وه له من بكه‌یت بۆ ئه‌و هێڵه، ئه‌و هێڵه نه سنووری ئیدارییه و نه سنووری نێوان پارێزگاكانه، به‌ڵكو هێڵی ته‌ماسی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای سه‌ددام حوسێن بووه پێشتر."
كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره پرسیار دەکەی لەوەی، بۆچی نه‌یانتوانی توركیا رازی بكه‌ن له‌سه‌ر ریفراندۆمی كوردستان؟ سه‌رۆك بارزانی لە وەڵامدا دەڵێ: "ئێمه مۆڵه‌تمان له كه‌س وه‌رنه‌گرتووه بۆ ریفراندۆم، له داهاتوویشدا ئه‌وه ناكه‌ین ئه‌وه بڕیاری گه‌لی كوردستانه".
ده‌رباره‌ی وازھێنانی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش پاش ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌رۆك بارزانی گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه وازمنه‌هێنا كه له ریفراندۆم هه‌ڵه‌م كردبێت، چونكه هه‌ڵه بوومایه داوای لێبوردنم ده‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و پۆسته‌م به‌هۆی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بردووه و ئیتر كاته‌كه‌ی كۆتایی پێهاتبوو، بۆیه رێگه‌م به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌ی نه‌دا، چونكه هه‌ر درێژكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه زیانی به خۆم و مێژووی خه‌باتم ده‌گه‌یاند."
دەربارەی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایش سه‌رۆك بارزانی ڕایدەگەیێنێ: "ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا باش بوون و به‌ره‌و باشیش ده‌ڕوات. به‌شێكی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بوون و به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن، به‌ڵام هه‌ر سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌م مافی بڕیاردان و دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه."
ئەلجەزیرە: ئایا ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڕیارێکی هەڵە بوو؟
سەرۆک بارزانی: رەنگە کەسانێک وادابنێن، بەڵام بە بۆچوونی من و ٣ ملیۆن مرۆڤ لە کوردستان، بڕیارێکی گرنگ و یاسایی و دەستووری و مافێکی سرووشتیی گەلی کوردستان بوو. ئێستاش ئامادەم ریفراندۆمێکی دیکە بکەم، تێیدا بپرسین ئایا گەلی کورد پەشیمانە یان پێداگرە لەسەر ئەوەی بڕیاری لێدا لە ڕیفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلوولە؟
ئەلجەزیرە: شۆڕشی ئەیلوول چۆن سەری هەڵدا؟
سەرۆک بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕش بووە لە جووڵانەوەی کوردی، لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦١ دەستی پێ‌کرد، ئەوکاتە عەبدولکەریم قاسم حوکمی عێراقی دەکرد. ئەو کەسانەی لە دەوری بوون، بە ئاراستەیەکی هەڵەیان برد و وایان لێکرد ڕازیبێت بەوەی کوردەکان دوژمنن، بۆیە لە ١١ی ئەیلوولی ئەو ساڵە بڕیاری دا بە هێزی ئاسمانی هێرش بکاتە سەر کوردستان، ئەوەبوو شۆڕشی ئەیلوول دەستی پێ‌کرد و بەردەوام بوو.
ئەلجەزیرە: لە سەردەمی شەڕی عێراق ئێران، کوردەکان لەلایەن عێراقەوە بە هاوکاریکردنی ئێران تۆمەتبار دەکران؟
سەرۆک بارزانی: کاتێک شەڕ لە نێوان عێراق و ئێران ڕووی دا، پەیوەندی هەبوو، سەرکردایەتیی کوردی ئامادەیی نیشان دا بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ڕژێم و چوونە نێو دانوستان، بەڵام کاردانەوەی ڕژێم سەیر بوو، گوتیان دەبێ ئاڵای سپی هەڵبکەن و بەبێ هیچ کۆت و مەرجێک خۆتان ڕادەست بکەن. ئەوکاتە چالاکییەکانمان لەگەڵ سوپای عێراق نەوەستا، چونکە بۆردومانی ئاسمانی لەسەر گوندەکان نەوەستا و گەڕان و پشکنین و چاودێریکردنی مەفرەزەکان لەلایەن حکوومەتی عێراق نەوەستان.
ئەلجەزیرە: لە دوای ٢٠٠٣ دەستووری عێراق نووسرایەوە، پێتان چۆن بوو؟
سەرۆک بارزانی: لە دوای ٢٠٠٣ هەموومان ئەزموونمان لە داڕشتنەوەی دەستوور کەم بوو، بابەتی سەرەکی هەبوو کە بۆی نەچووین، گوتمان دەستوورەکە نموونەیی نییە و کەموکوڕی تێدایە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ دۆخی پێشتر و دەستوورەکانی پێشتر، بە دەستکەوتێکی گەورەمان دانا.
ئەلجەزیرە: بۆچی ئەو ڕیفراندۆمە نەکرا کە دەستوور بڕیاری لێ دابوو؟
سەرۆک بارزانی: پرسیار لە بەغدا بکە.
ئەلجەزیرە: بە بڕوای تۆ بۆچی ڕیفراندۆمەکە نەکرا کە بەپێی دەستوور دەبووایە لە ٢٠٠٧ بکرێت؟
سەرۆک بارزانی: بمبوورە لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە.
ئەلجەزیرە: هەندێک دەڵێن بارزانی بە دەروونێکی کوردانە ڕیفراندۆمی کرد، نەک بە حیکمەتێکی سیاسییانە؟
سەرۆک بارزانی: ڕاست نییە، پێمان گوتن ئەلتەرناتیڤ چییە؟ من پەشیمان نیم لەوەی کردم، لە داهاتوودا ئەوە دەسەلمێت کە من ڕاست بووم و گەلی کورد مافەکانی خۆی بەدەست دەهێنێت.
ئەلجەزیرە: ئایا ئیسرائیل پشتیوانی راستەوخۆی لە ریفراندۆم کرد؟ بینیمان ئەوکاتە ئاڵای ئیسرائیل لە هەندێک شوێن بەرز کرایەوە؟
سەرۆک بارزانی: هیچ هەماهەنگییەک نەبوو، بەرزرکردنەوەی ئاڵای ئیسرائیلیش بڕیار نەبوو، بەڵکوو کارێکی فەردی بوو کە ڕەنگە کاردانەوەی هەڵوێستی دیکە بووبێت.
ئەلجەزیرە: دەگوترێ پێش ٢٤ کاتژمێر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، لە بەغداوە پەیوەندییان کردووە، وڵاتانیش هەروا داوای دواخستنیان دەکرد؟
سەرۆک بارزانی: بەغدا هەڵوێستی نێودەوڵەتی ئیستغلال کرد، پێشتر بەغدا لێکتێگەیشتنی هەبوو، تەنانەت من لەگەڵ سەرکردە فەرمی و جەماوەرییەکانیان دانیشتم، یەکێک لەو سەرکردانە کە ئێستا نامەوێ ناوی بهێنم، گوتی نامانەوێ باسی شەڕ بکەین، منیش گوتم لە بنەڕەتدا من دژی شەڕم.
ئەلجەزیرە: ئەی بۆچی نەتانتوانی تورکیا ڕازی بکەن؟
ئێمە مۆڵەتمان لە کەس وەرنەدەگرت بۆ ڕیفراندۆم، لە داهاتووش ئەوە ناکەین، ئەوە بڕیاری گەلی کوردستانە.
سەرۆک بارزانی: ئەلجەزیرە: ئایا ئەو کارەی ئێوە نەدەبووە هۆی ئەوەی کوردانی پارچەکانی دیکەش داوای دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بکەن؟
سەرۆک بارزانی: کورد لە نەتەوەکانی فارس و تورک و عەرەب جیاوازن، خوا بەو جیاوازییە دروستی کردوون، کوردانی ئێران و تورکیا خۆیان بڕیار دەدەن چۆن بە مافەکانیان دەگەن.
ئەلجەزیرە: راستە قاسم سولەیمانی چەند رۆژێک پێش ڕیفراندۆم هاتە هەرێمی کوردستان و تۆ ڕەتتکردەوە پێشوازی لێ بکەیت؟
سەرۆک بارزانی: نەخێر هات و پێشوازیم لێ کرد.
ئەلجەزیرە: ئەی چی پێ بوو؟
سەرۆک بارزانی: ئەویش داوای دواخستنی ریفراندۆمی دەکرد. وەڵامم دایەوە ڕیفراندۆم دواناخەین و چی دەبێ با ببێت.
ئەلجەزیرە: هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریکا چی بوو؟
سەرۆک بارزانی: بۆ ئەوەی ڕاستگۆ بم، ئەمریکا رۆژێک لە ڕۆژان پێیان نەگوتین کە ئەوان پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەکەن، بەڵام هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژانیش پێیان نەگوتین کە ئەوان دژی ڕیفراندۆمن. پاش گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی ئەمریکا، هەڵوێستی ئەوانەی دۆسیەی ڕیفراندۆم و پەیوەندییەکانیان گرتە دەست، زۆرتر لایەنگری عێراقی پێدا بوو، مەبەستم بە ڕوونی باڵیۆزی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (تیلەرسۆن) بوو، هەڵوێستی زۆر خراپ بوو، لە یەکێک لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا پێی گوتم بکشێینەوە بۆ هێڵی ٢٠٠٣، من پێم گوت دەزانی هێڵی ٢٠٠٣ چییە هەتا داوام لێ بکەی بگەڕێینەوە؟ ئەوە هێڵی تەماسی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی سەردەمی سەدام بوو، نە سنووری عێراقی نێودەوڵەتییە نە هێڵی نێوان پارێزگاکانە.
ئەلجەزیرە: شەڕی ناوخۆ لە نەوەدەکان چۆن ڕووی دا؟
سەرۆک بارزانی: ئەو شەڕە ئازاربەخش و خەمهێنەر و زیانبەخش بوو. رەنگە بۆ زۆران سەیر بێت کە بڵێم ئێمە لەو شەڕەدا تێوەگلێندراین. سەرەتا هەندێک کێشەی بچووک لە هەندێک ناوچەی بچووک هەبوو، گەشەیان کرد و تا دەستێوەردانی هەرێمی تێکەوت و کێشەکە لە کۆنتڕۆڵکردن دەرچوو.
ئەلجەزیرە: پاش چەند ڕۆژێک لە ڕیفراندۆم دۆخەکە گۆڕان و زۆر هێزی کوردی کشانەوە؟
سەرۆک بارزانی: لە کەرکووک خیانەتێکی نیشتمانی کرا، گرووپێکی دیاریکراو خیانەتیان کرد و لەگەڵ حەشد و نوێنەرانی پاسداران ڕێککەوتن، لەبەرچاوی ئەمریکییەکان هێزەکانی سوپا و حەشدیان بە دەبابەوە هێنایە کەرکووک و لە پشتەوە خەنجەریان لێداین.
ئەلجەزیرە: هەندێک دەڵێن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی کوردەکان ئەوەمان کرد؟
سەرۆک بارزانی: ئەمە ڕاست نییە، بە تەواوی ڕاست نییە. دەیانگوت کەس لەگەڵمان نەوەستاوە؟ ئەی بۆچی پشتیوانی‌یان لە ڕیفراندۆم کرد؟ ئەوە ڕاست نییە و پاساوە بۆ خیانەتەکەیان. هەروەها چی‌یان دەست کەوت؟ ئێستا هەموو شوێنەوارەکانی کە کەرکووک بە کوردستانەوە دەبەستێتەوە، دەسڕنەوە.
ئەلجەزیرە: هەستت بەوە کردووە کە هەڵەتان کردووە لە ڕیفراندۆم؟ ئایا بەو هۆیەوە وازت لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هێنا؟
سەرۆک بارزانی: نەخێر بەهیچ شێوەیەک، ئەگەر ئەو هەستەم بکردایە داوای لێبووردنم دەکرد و دەمگوت هەڵە بوو. بەڵام بۆیە بڕیارم دا کە چیتر لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەردەوام نەبم، چونکە ئیستحقاقی هەڵبژاردن بوو و هەر درێژکردنەوەیەکی دیکەی پۆستەکە، زیانی بە سومعەی خەبات و مێژووی خۆم دەگەیاند.
ئەلجەزیرە: لە کۆتاییدا، ئایا بیرۆکەی جیابوونەوە لە عێراق کۆتایی هاتووە؟
سەرۆک بارزانی: ئێستا بارودۆخەکە باشتر بووە، پەیوەندی لەگەڵ بەغدا بەرەو باشتر دەچێت و زۆر لە کێشەکان چارەسەر بوون و کێشەکانی دیکەش بەرەو چارەسەر بوون دەچن، بەڵام من سوورم لەسەر مافی گەلەکەم بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی.
"باس" کورداندوویەتی