Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 JUL 2025 22:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

راگەیانداوێک لە گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی سەبارەت بە بڕیاری ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت، راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

دوای راگەیاندنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ۱۲ی٥ی۲٠۱۸ی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەڵوێست و رای جیا جیا بڵاوکرانەوە. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، رامانگەیاند، بۆ رەواندنەوەی گومان و نیگەرانیەکان، پێویستە رێگا و رێککارە یاسایی و دەستووریەکان بگیرێنەبەر، لەدوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرەتا بە بڕیار و دوتریش بە یاسای، ئەژمارکردنەوەی دەنگەکانی سپارد بە ئەنجوومەنی دادوەری، تائێرە بۆ دەرخستنی راستییەکان و رەواندنەوەی گومانەکان و پاراستنی سەقامگیری، بەشێوەیەکی گشتیی، بەمافی هەموو لایەکمان زانی.

بەڵام بەداخەوە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ژێر گوشاری چەند لایەنێک، به‌مه‌به‌ستی لێدانی ناوبانگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌سته‌وه‌ به‌ زیادكردنی خاڵێك له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا كه‌ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ناوخۆییه‌كانی كوردستان، به‌بێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌، ئیلغا بكرێن.

هه‌رزوو ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م ره‌فتاره‌مان به‌ نایاسایی و ناده‌ستووری زانی و به‌ ئاماژه‌یه‌كیشمان زانی بۆ رقێكی زۆر له‌ قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدان و خۆڕاگری ئه‌و هێزانه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا.

له‌ روانگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ گه‌ل و وه‌فامان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و هێزه‌كانی ناوخۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی سیاسی خۆمان راگه‌یاند و له‌ رێگای یاسا و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووریشدا سكاڵامان تۆماركرد، كه‌ چۆن ده‌كرێت به‌بێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، ته‌نیا له‌به‌ر ویستی چه‌ند لایه‌نێك، ئه‌و غه‌دره‌ له‌و هێزه‌ دڵسۆزانه‌ی كوردستان بكرێت.
لە ده‌رئەنجامی سكاڵاو بەدواداچونمان، نەتوانرا رەوایەتی بەو بڕیارە حقدئامێزەبدرێت و، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دادگای فیدراڵی، به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ناوخۆییه‌كانمان بڕیار ده‌رچوو، كه‌ سكاڵا و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بوو به‌ته‌نیا.


مەحموود محەمەد
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
21/6/2018

 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:46

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی رایگەیاند 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:58

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:59

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 5ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact