Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 4 JUL 2022 17:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سەرۆک بارزانی: لە ڕاپرسی پاشەکشە ناکەین.. پێوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ شاسەلماندا هەیە
| KDP.info



هەولێر-KDP.info-  لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "عوکاز"ی سعوودیایی، (سەرۆک بارزانی) جەختی لە سووربوون لەسەر ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆییی باشووری کوردستان کردەوە. دەربارەی جۆری پێوەندییشی لەگەڵ شای سعوودیا، رایگەیاند، پێوەندییان زۆر باش و مێژووییە.

سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، "پاش ڕووخانی ڕژێمی (سەددام حوسێن) لە ساڵی ٢٠٠٣ـدا، بە حزب و سەرکردە عێراقییەکانمان گوت، وەرن با عێراقێکی دیموکراتی فیدراڵی بنیات بنێین، زۆر هەوڵمان بۆ ئەمە دا و مەبەستمان بوو ئەم ئەزموونە سەرکەوێ، کەچی بەداخەوە، بەرەوڕووی هەمان شێوازی مامەڵەی پێشوو بووینەوە. 
مافەکانیان پێشێل کردین و شەراکەتی حەقیقییان قەبووڵ نەکرد، دەستەڵاتیان قۆرخ کرد. دەستوورێکمان هەیە لە عێراقدا، تەحەددا دەکەم لە بابەتە سەرەکییەکانی پێوەست بە هەرێم و بەغدا، تەنیا ماددەیەکیان لیی جێبەجێ کردبێ. "
دەشڵێ، "کاتێ دەستووریان پێشێل کرد، لەگەڵ برایانی بەغدا بە ڕاشکاوی باسی شکستی شەراکەتم کرد و، پێمڕاگەیاندن، با دوو دراوسێی باش بین."
ئەو گوتی "لە راستیدا نێوەندگیر هەبوون لەو پرسەدا (ئەمەریکا و ئەورووپا و وڵاتانی هەرێمی)، بەڵام لێیانمان پرسی، بریت(ئەلتەرناتیڤ) چییە، بریتی باشترتان بۆ واقیعی پێوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە؟.. ئەو دۆخەیە کە ئێمەی بۆ سازدانی ڕاپرسی ئامادە کردووە."
لەبارەی ئەوەوە کە، لە دواپێوەندیی تەلەفۆنی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، ڕازی بوون بە دواخستنی راپرسی؟، (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، "بە دواخستنی راپرسی ڕازی نەبووین، بەڵام بەڵێنی ئەوەم پێی دا کە دانوستان لەگەڵ بەغدادا دەکەین تا بگەین بە ڕێککەوتنێک کە پاشەڕۆژی هەردوولا گەرەنتی بکات. بە هیچ شێوەیەکیش دواخستن لە ئارادا نییە."
دەربارەی ئەوەیش کە حکوومەتی  بەغدا، بە شەراکەتی حەقیقی ڕازی ببێ، راپرسی هێشتا دوا ناخرێ؟، (سەرۆک بارزانی) گوتی "ڕەنگە لەم دۆخ و لەژێر هەموو ئەو گوشارانەدا، ساڵێک و دووانیش بچینە بەر باری شەراکەتی حەقیقییەوە، بەڵام تا سیاسەتیان بەرانبەر بە هەرێم گۆڕانی بەسەردا نەیەت و مافە بنەڕەتییەکان ڕەت بکرێنەوە، دواجار ئەویش شکست دەبات."
ڕۆژنامە سعوودیاییەکە لەبارەی ئەوەوە کە ئایا ئێران، عێراقی داگیر کردووە، (سەرۆک بارزانی) دەڵێ "ناتوانم بڵێم داگیری کردووە، بەڵام ئێران لە هەر وڵاتێکی دی زیاتر، لە عێراقدا دەستەڵاتی هەیە."

لەبارەی ئەوەیشەوە کە ڕکێفی زۆربەی بڕیارەکانی عێراق بە دەست (نووری مالیکی)ـەوەیە و، سەرباری هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی ئێستا(عەبادی)، بەڵام کەس ناتوانێ سنووری بۆ دابنێ؟، (سەرۆک بارزانی) دووپاتی کردەوە، "لە ڕاستیدا عێراق کە بەم دۆخە گەیشتووە، هۆکارەکەی (مالیکی)ـیە. ئەو ململانێی تاییفی هێنایە ئاراوە، دەستی بە کورسیی دەستەڵاتەوە گرت، پێوەندیی هەرێم و بەغدای تێک‌دا، دەستووری پێشێل کرد. ئەمانە هۆکاری بەریەککەوتنی من و (مالیکی) بوون و بابەتی شەخسی لە نێوانماندا نەبوو.
ڕاستە کە ئەو هێشتا کاریگەری بەسەر حکوومەتی بەغداوە هەیە، لە بەرانبەریشدا هەوڵ هەن تا سنوورێکی بۆ دابنێن. خۆی (حەیدەر عەبادی) بە (مالیکی) بەراورد ناکرێ و، ئەو کەسێکە دەکرێ لەگەڵیدا بگەیتە ڕێککەوتن، بەڵام بە دڵنیاییەوە گرفتی بۆ دروست دەکەن و بەرهەڵستی دەکرێ."


پێوەست بە هەڵوێستی دراوسێکانی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ڕاپرسییەوە، (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، "پەیامی مێدیایی و هەروەها تایبەتیشم لە دراوسێکانەوە پێ گەیشتووە کە دەڵێن، ڕاپرسی بڕیارێکی دروست نییە، پێمانڕاگەیاندوونەوە کە ئەوە ئێمەین بڕیار دەدەین. پێمانڕاگەیاندوون کە کەی کاتی گونجاوە پاش هەموو ئەو چاوەڕوانییە؟، پێمانڕاگەیاندوون کامە باشترینە، سەقامگیریی ناوچەکە یان بەردەوامیی پشێوی و شەڕ؟"، گوتیشی "ئومێد دەکەم قەناعەت بکەن، وەکچۆن من ڕێز لە ڕای ئەوان دەگرم، هەڵبەت ئێمە قەبووڵ ناکەین کەسانی دی بڕیار لە بەرژەوەندی و چارەنووسی هەرێمی کوردستان بدەن."

لەبارەی پێوەندییەوە بە (موقتەدا سەدر)، (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، پێوەندیم لەگەڵ (سەدر) زۆر بەهێزە و ڕێزی لێ دەگرم. ئەو پیاوێکە ڕیز لە قسەکانی دەگرێ، ڕەوتی سەدریش لە عێراق، ڕەوتێکی نیشتیمانین."

دەربارەی چۆنیەتیی پێدانی مافی عەرەب لە باشووری کوردستان، (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، "تەواوی ئازادییان هەیە و بژاری ئەوەیان هەیە کە لە راپرسییەکەدا بەشداری دەکەن یان نا. ئەوان لێرە لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و وەک شەریکی حەقیقی دەژیێن."
لە وەڵامی پرسیاری کوردە جووەکانی ئیسڕایلیش، (سەرۆک بارزانی) گوتی "نزیکەی ٢٠٠هەزار کوردی جوو لە ئیسڕایل دەژیێن، ئەوان بە داب و نەریتی کوردانەیانەوە پابەندن؛ دەکرێ بڵێم زیاتر لە وابەستەیی کوردانی هەولێر بە نەریتیتەکەیانەوە."
دەربارەی هەبوون یان نەبوونی پێوەندیی بازرگانییش لە نێوان هەرێم و ئیسڕایلدا، (بارزانی) ڕایگەیاند، "هیچ پێوەندییەکمان نییە، هەڵبەت ئەو کوردانەی لە ئیسڕایل نیشتەجێن، مافی ئەوەیان هەیە کە لە هەولێریش خاوەندارێتیی مڵک و ماڵی خۆیان بکەن."

دەربارەی هەڵوێستی ئیدارەی (دۆناڵد ترامپ)ـیش بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان، (بارزانی) ڕایگەیاند، "پێدەچی هێشتا ئیدارەی ئەمەریکا جێگیر نەبووبێ، قورسە بڕیاری لێ بدەین."

لە وەڵامی ئەوەدا کە سەردانی (سەرۆک تاڵەبانی) کردووە، ڕایگەیاند، کە دەمێکە نەیتوانیوە سەردانی بکات و هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێ. هەروەها دەربارەی پێوەندی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراقیش (سەرۆک بارزانی) گوتی کە پێوەندیی باشیان هەیە. بەڵام وەک (بارزانی) ڕایگەیاند، دەستوور دەستەڵاتی وەهای بە سەرۆککۆماری عێراق نەداوە تا بتوانێ لە چارەکردن و یەکلاکردنەوەی کێشەکاندا ڕۆڵی کاریگەر ببینێ.

(سەرۆک بارزانی) بۆ ئەو ڕۆژنامە سعوودیاییە دووپاتیشی کردەوە کە، هەر لە سەرەتاوە بە حزبە کوردستانییەکانی گوتووە کە، ئەو خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم کاندید ناکاتەوە، هەر کاتێکیش یان سبەی، هەمووان ڕێک‌کەوتن لەسەر کەسێک بەشێوەیەکی کاتی بۆ ئەو پۆستە، تا کاتی هەڵبژاردن دێ، ئەوا پێی ڕازی دەبێ. جەختیشی کردەوە کە، "هەڵبژاردن لە مانگی نۆڤەمبەردا دەکرێ و من خۆم هەڵنابژێرمەوە و کەسیش لە نزیکەکانم بۆ سەرۆکایەتی خۆیان هەڵنابژێرن."

لەبارەی داوای دۆستەکانتانەوە بۆ دواخستنبی راپرسی، تەنیا پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە- و پارت یەکێتیی دیموکرات-پەیەدە- پشتیوانییان بۆ ڕاپرسی نیشان داوە، ئەم هەڵوێستە چۆن دەبینی؟، پرسیارێکە و (سەرۆک بارزانی) لە وەڵامدا گوتی "هیچ کوردێک نییە دژ بە ڕاپرسی بێ. بێجگە لە کۆمەڵێک نەبێ کە لە لایەنی دەرەکییەوە هان دراون. هەر هاووڵاتیێک دەرک بە بەرپرسارەتیی دۆزی نیشتیمانەکەی بکات، لەگەڵ ڕاپرسییە.. من لەوە دڵنیام."

سەرباری ئەوەی کە گوتی، زۆر سەرنجیان لەبارەی سیاسەتی پەکەکەوە هەیە، بەڵام ڕایگەیاند، "ئێمە پەکەکە بە گرووپێکی تیرۆریستی نازانین."


 




دوایین هەواڵەکان

سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە جۆرێک قایم کراون جووڵەی داعش لە سنووری پێشمەرگە نەماوە

MONDAY, 04 JULY 2022 15:07:05

ھەولێر -KDP.info- بەرپرسی میحوەری پێشمەرگەی  پردێ-کەرکووک گوتی، دوای ئەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەموو پێداویستییەکی بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە دابین کرد، ئێستا سەنگەرەکانی پێشمەرگە زۆر باش قایم کراون و جووڵەی داعش تەنھا لە سنووری ھێزە عێراقییەکان ھەیە و لە سنووری پێشمەرگە نییە، چونکە دووربینی شەوانیشمان بۆ دابین کراوە.

 

شوان کەلاری: پێویستە دەستوەردانی دەرەکی لە عێراقدا نەکرێت

MONDAY, 04 JULY 2022 15:07:35

ھەولێر-KDP.info-  نزیکەی نۆ مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی عێراقدا تێپەڕ دەبێت و ھێشتا حکوومەتی نوێ پێک نەھاتووە و پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێت، دەستوەردانی دەرەکی ڕێگرە لەوەی عێراق بکەوێتە سەر ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی.

 

شێروان حەیدەری: پێویستە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن

MONDAY, 04 JULY 2022 15:07:53

ھەولێر -KDP.info- وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، فشارەکانی حکوومەتی عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ ناکرێن و پێویستە بە گفتوگۆ و بەپێی دەستوور کێشەکان لە نێوان ھەردوولا چارەسەر بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش یاسایەکی نەوت و غاز دەربکرێت کە گونجاو بێت لەگەڵ دەستووری عێراق، بۆ ئەوەی ھیچ لایەنێک زیانی بەر نەکەوێت، چونکە حکوومەتی عێراق خۆی دانی بە یاساییبوونی ٨٠%ی گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکان ناوە.

 

دژوار فایەق: بڕیارەکەی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک تەعریبێکی رێکخراوە

MONDAY, 04 JULY 2022 13:07:04

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک بڕیارێکی دەرکردووە بۆ کوژاندنەوەی فۆرمی خۆراک و کارتی زانیاری ئەو کەسانەی لە کەرکووک نیشتەجێ نین، ھاوکات سەرۆکی بۆردی ماددەی ١٤٠ لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێ، بڕیارەکە تەعربێکی رێکخراوە.

زیاتر لە ٣ ملیار دینار بۆ گەیاندنی کارەبای ٢٥ گوندی گەرمیان تەرخان دەکرێت

MONDAY, 04 JULY 2022 13:07:46

ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی ٣ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و٨٣٦ هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ ٢٥ گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.



 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact