Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 FEB 2025 11:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئامینە زکری: گەل سزای ئەوانەدەدات لە دژی ڕیفڕاندۆمدا کەمپین دروست دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دەبێ ڕیفڕاندۆم ھەموو ناکۆکییە سیاسییەکان وەلا بنێت و ھەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بکەن. دەشڵێت، ئەوانەی کەمپین دژی ڕیفڕاندۆم پێک دێنن، دادگای گەل سزایان دەدات.

(ئامینە زکری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ڕیفڕاندۆم پرسێکی نیشتمانییە و لە سەرووی ھەموو پرسێکەوەیە، کاتێک ئێمە ئاوارە و دەربەدەر بووین و شەھید و قوربانیمان دەدا، قارەمانەکانمان خوێنی خۆیان لەپێناو سەربەخۆییی کوردستاندا دەبەخشی و گیانی خۆیان دەکردە قوربانی و خەباتی ئێمەش ھەر لەو پێناوەدا بەردەوام بووە. بە دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفڕاندۆم لە لایەن سەرکردایەتیی کوردستانەوە، دەبێ گوتاری کورد بەرەو گوتارێکی نیشتمانی، نەتەوەیی و یەکڕیزیی نێوماڵی کورد بچێت، دەبێ ڕیفڕاندۆم ھەموو ناکۆکییە سیاسییەکان وەلا بنێت و ھەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بکەن، چونکە خەونی ھەموو گەلی کوردستانە.''

(ئامینە زکری) گوتیشی: ''بەداخەوە ھەندێ لایەنی ھەرێمی کوردستان کەمپینی دژی ڕیفڕاندۆمیان دروست کردووە، بە ھەندێ بەھانەی سادە و ساویلکانەوە، کە عەقڵ و لۆژیک ناتوانێ ئەو بەھانە بچووکانە قبووڵ بکات. ئومێدمان ھەیە ئەو کەس و لایەنانە بگەڕێنەوە نێو لایەنەکان بۆ پرسی ڕیفڕاندۆم و ھەرکاتێکیش بێن درەنگ نییە، بەپێچەوانەوە ئەگەر لە ڕیفڕاندۆمدا بەشدار نەبن، ئەوە مێژوو ڕەحم بە کەسمان ناکات و دادگای گەل بە شێوەیەکی دادپەروەرانە سزای ئەو کەسانە دەدات، خۆ ئێمە دڵنیاین چەندین کەمپینیش پێک بێنن، کاریگەرییان لەسەر بۆچوونی نیشتمانپەروەرانەی خەڵکی سلێمانی نابێت.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پارێزگار بۆ KDP: ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی كۆدەبێتەوە

SUNDAY, 16 FEBRUARY 2025 10:02:38

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر گوتی، دوای گەیشتنی شاندی ئیمراڵی بۆ ھەولێر بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە و ڕای سەرۆک بارزانی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی وەردەگرن و بۆ ئیمراڵی دەبەنەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 15 FEBRUARY 2025 22:02:29

میونشن-KDP.info- ھەر لە درێژەی بەرنامەکەیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٢/١٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

پسپۆڕێكی یاسای نێودەوڵەتی بۆ KDP: داھاتوویەکی پڕشنگدار چاوەڕێی ھەرێمی کوردستان دەکات

SATURDAY, 15 FEBRUARY 2025 22:02:08

ھەولێر-KDP.info- پسپۆڕێکی یاسای نێودەوڵەتی پێی وایە کە شێوازی پێشوازی‌ سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکاندا ئیعترافێکی زمنیە بە ھەرێمی کوردستان کە ھاوشێوەی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ئەمە داھاتوویەکی پڕشنگدار بۆ ھەرێمی کوردستان دیار دەخات.

هه‌فته‌یه‌كی پڕ جموجۆڵ له‌ دیپلۆماسیه‌تی كوردستاندا

SATURDAY, 15 FEBRUARY 2025 20:02:41

د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

SATURDAY, 15 FEBRUARY 2025 20:02:50

میونشن-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٢/١٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەردەوامیی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بە سەرۆکایەتیی یۆھان ڤادیپول، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی حزبەکانی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی (CDU) و یەکێتیی کۆمەڵایەتیی مەسیحی (CSU)، کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact