Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 FEB 2026 13:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە هەولێر یادی شەھید لەیلا قاسم کرایەوە
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر بە شکۆوە  یادی ٥١ ساڵەی لەسێدارەدانی شەھید لەیلا قاسم کرایەوە. 

عەلی فەیلی، بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی بە  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ ڕێکخراوی مەدەنی کوردانی فەیلی لە پاریزگای ھەولێر، لە ئۆتێل نۆبل، یادی لەسێدارەدانی شەھید لەیلا قاسمیان کردەوە، کە لە ١١/٥ یادی لەسێدارەدانیەتی، لەیلا قاسم کوردی فەیلی بوو بەڵام ڕەمزێکە بۆ ئافرەتانی کورد بەگشتی، چونکە لە تەمەنی گەنجیدا لەسەر دۆزی ڕەوای کورد لەسێدارە دراوە. 

لەیلا قاسم کە دەرچووی کۆلێژی یاسا بوو، سازشی بۆ ڕژێمی پێشووی عێراق نەکرد، ئەوانیش لەسێدارەیان دا، بۆیە گرنگە ساڵانە ئەو یادە بکرێنەوە." 

عەلی فەیلی گوتیشی "بڕیارە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، دەزگای کاروباری کوردانی فەیلی، سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران دابمەزرێت، ستافیشی بۆ دانراوە، ئێستا بارەگای دەزگاکە نوژەن دەکرێتەوە و ئامادە دەکرێت، لە ماوەی کەمتر لە مانگێک دادەمەزرێت.

ئەو دەزگایە ھەموو کارەکانی کوردانی فەیلی دەکات، داتابەیسێک دروست دەکرێت لەبارەی کوردانی فەیلی، بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت وکار لەسەر قوربانیانی کوردی فەیلی بکرێت، ھاوشێوەی بنکەی باڵای لالش، ئەوەش دەبێتە دەزگای کاروباری کوردانی فەیلی، پێشتر لە کۆنفرانسی جینۆسایدی کوردانی فەیلی، سەرۆک بارزانی بڕیاری دا ئەو دەزگایە دابمەزرێت و حکوومەتیش ڕەزامەندی لەسەر دا، بەڵام بەهۆی ھەندێک هۆکار دواکەوت، ئێستا هیچ گرفتێک نەماوە، لە ماوەیەکی نزیک ئەو دەزگایە بە فەرمیی دەکرێتەوە." 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەبدولقادری برایان دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەھێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان.

 
ڕۆژ نوری شاوەیس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 10:02:35

فازڵ میرانی

 
دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌ لوتكه‌دا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 22:02:45

دکتۆر عرفان عه‌زیز

 
د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی ژاپۆن کرد

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 20:02:30

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی ٦٦ ساڵەی لەدایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن کرد، کە وەک ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact