Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 07:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە دھۆک ملیۆنێک دار و لە ھەولێریش ٦٠ ھەزار گوڵ دەچێندرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە پارێزگای ھەولێر ١٤ پارک و باخچە نۆژەنکراونەتەوە و نزیکەی ٦٠ ھەزار گوڵیش چێندراون، ھاوکات لە دھۆکیش ملیۆنێک و ٤٠ ھەزار داری زەیتوون و فستەق دەچێندرێن.

ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لەسەر پێشینەی مانگانەی خۆمان ١٤ پارک و باخچە نۆژەنکراونەتەوە و ئەو بڕگە سەرەکیانەی پێویستن بەھۆی قەیرانی دارایی نۆژەن نەکرابوونەوە، دەست بە نۆژەنکردنەوەیان کراوە، وەکو ڕووناکی و بۆیاغکردن و بەردەوامیش دەبین تاوەکو ھەموویان نۆژەن دەکرێنەوە، کە لە ھەولێر ٦٨٦ شوێنمان ھەیە لە پارک و باخچە و دارستان و دوورگە و نافوورە.

بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر ئاماژەش دەدات، ھەر ئەمساڵ زیاتر لە ٥٨ ھەزار گوڵ بەپێی وەرزەکان لە ھەولێر چێندراون و بۆ وەرزی ھاوینیش نزیکەی ٢٠ ھەزار گوڵی جۆری قەدیفە دەچێنین، کە ھەمووشیان لە نەمامگەکانی خۆمان بەرھەم دێنین.

لای خۆشیەوە، ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە پارێزگای دھۆک دوو پڕۆژەی چاندنی دار کە کەرتی تایبەت ئەنجامیان دەدات، لە بواری جێبەجێکردندان، ئەوانیش چاندنی یەک ملیۆن دار لەلایەن کۆمپانیای کاڤین گرووپەوە بەڕێوە دەچێت و تا ئێستاش نزیکەی ٢٠٠ ھەزار داریشیان چاندووە و بەردەوامیش دەبن، پڕۆژەی دووەم لە ئاکرێ ٤٠ ھەزار دار دەچێندرێن، بۆیە دەمانەوێت لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە زۆرترین دار بچێنین ھەم بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی و ھەمیش داری بەرھەمدار وەکو زەیتوون و فستەق، بۆیە کار دەکەین بۆ ئەوەی دھۆک لە چاندنی دار لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق ببێتە یەکەم پارێزگا.

جەمیل، ھاوکات دەشڵێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام ھەوڵ دەدات بۆ ئەوەی رێژەی سەوزایی لە پارێزگاکان و شارەکانی ھەرێمی کوردستان زیاد بکات و لەو چوارچێوەشدا ھەنگاوی زۆر باش نراوە.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو: گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:04

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه‌.

 
یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:27

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

 
جێگری پارێزگاری دھۆک باسی کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ دەکات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 15:12:08

دھۆک -KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەربارەی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە سەری ساڵ لە دھۆک گوتی "ئەو جۆرە بازاڕانە سوودی زۆریان ھەیە بۆ ساخبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی خۆمان، بۆیە بەپێی وەرز و کاتەکان فستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت دەکرێنەوە."

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact